ئادا ھیگەربێرگ
ئادا ھیگەربێرگ | |
---|---|
لەدایکبوون | Molde Municipality، نەرویژ | ١٠ی تەممووزی ١٩٩٥
ناوی کاتی لەدایکبوون | Ada Martine Stolsmo Hegerberg |
دایک | Gerd Stolsmo |
ھاوسەر | Thomas Rogne |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | ھێرشبەر |
دەستپێکی چالاکی | ٢٠١٠ |
وەرزش | تۆپی پێ |
خەڵاتەکان | Aftenposten Gold Medal، Norwegian Sportsperson of the Year، UEFA Women's Player of the Year Award، Ballon d'Or Féminin، BBC Women's Footballer of the Year |
ئادا مارتینە ستۆلسمۆ ھیگەربێرگ (Ada Martine Stolsmo Hegerberg؛ لە دایکبووی ١٠ی تەممووزی ١٩٩٥) یاریزانی پیشەگەری نەرویییە، لە ڕیزی یانەی ئۆلۆمپیک لیۆن و هەڵبژاردەی تۆپی پێی ژنانی نەرویژ یاری دەکات. ئادا لە هێڵی هێرشبەری بە ژمارە ١٤ یاری دەکات.
لە ساڵی ٢٠١٣، مێدالیای زیوی لە پاڵەوانییەتی یووفای ژنان لەگەڵ هەڵبژاردەی نەرویژ بەدەستهێنا. لە ساڵی ٢٠١٦ لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا، خەڵاتی باشترین یاریزانی ژن لە ئەورووپای پێدرا. لە ساڵانی ٢٠١٧ و ٢٠١٩ لەلایەن تۆڕی بی بی سی خەڵاتی باشترین خانمە یاریزای ساڵی لە یاری تۆپی پێ پێدرا.[١][٢] ئەو یەکەمین براوەی خەڵاتی باڵۆن دۆری خانمان بووە لە ساڵی ٢٠١٨.[٣]
ئەو تا ئێستا گۆڵکاری مێژوویی پاڵەوانیەتی چامپیۆنز لیگی خانمانە بەتۆمارکردنی زیاتر لە ٥٠ گۆڵ، لەگەڵ یانەی لیۆن پێنج جاران بووەتە پاڵەوانی خوولەکە.[٤]
سەرچاوەکان
- ^ «BBC Women's Footballer of the Year 2017: Ada Hegerberg wins award». BBC Sport. ٣٠ی ئایاری ٢٠١٧. لە ٣٠ی ئایاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Ada Hegerberg named BBC Women's Footballer of the Year 2019». BBC Sport. ٢٢ی ئایاری ٢٠١٩. لە ٢٢ی ئایاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ Ed Aarons (٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨). «Ada Hegerberg: first women's Ballon d'Or marred as winner is asked to twerk». The Guardian. لە ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «Ada Hegerberg: Lyon striker breaks Women's Champions League goalscoring record». ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ – لەڕێگەی www.bbc.co.uk.