ئانتاریۆ
ئانتاریۆ | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Ontario | |
دامەزران | ١ی تەممووزی ١٨٦٧ |
ناو بە زمانی فەرمی | Ontario |
کورتەناو | Ont.، Ont. |
ناونراوە لەدوای | دەریاچەی ئەنتاریۆ |
ناسناوی خەڵک | Ontarian، Ontarien، Ontarienne، Ontariano |
زمانی فەرمی | زمانی ئینگلیزی |
دروشم | Ut incepit fidelis sic permanet |
کیشوەر | ئەمریکای باکوور |
وڵات | کەنەدا |
پایتەخت | تۆرۆنتۆ |
دابەشکاریی کارگێڕی | کەنەدا |
ناوچەی کاتی | ناوچەی کاتی ڕۆژھەڵات، Central Time Zone، UTC−05:00 |
پۆتانی شوێن | ٥٠°٠′٠″N ٨٥°٠′٠″W |
Coordinates of easternmost point | ٤٥°١٢′١٩″N ٧٤°٢٠′٣٩″W |
Coordinates of northernmost point | ٥٦°٥١′٣٥″N ٨٨°٥٣′٥″W |
Coordinates of southernmost point | ٤١°٤٠′٥٣″N ٨٢°٤٠′٥٦″W |
Coordinates of westernmost point | ٥١°٠′٠″N ٩٥°٩′١١″W |
بەرزترین خاڵ | Ishpatina Ridge |
Lowest point | ئاودڕی ھەدسن |
شێوەی بنەڕەتیی حکوومەت | parliamentary democracy |
Office held by head of state | monarch of Canada |
سەرۆکی حکوومەت | چارڵسی سێیەم |
نووسینگەی بەڕێوەبردن | Premier of Ontario |
سەرۆک | Doug Ford |
Has cabinet | Executive Council of Ontario |
Executive body | Government of Ontario |
ئەنجومەنی یاسادانەر | Parliament of Ontario |
Public holiday | Remembrance Day، Boxing Day |
دانیشتووان | ١٤٬٢٢٣٬٩٤٢ |
دراو | Canadian dollar |
خوشکەشارەکان | جیانگسو |
خاوەنی | Liquor Control Board of Ontario |
Foundational text | Constitution Act, 1867 |
Driving side | right |
جێگەی دەگرێتەوە | Canada West، ناوچەکانی باکووری خۆراوای کەنەدا، Province of Canada، Keewatin District |
ڕووبەر | ١٬٠٧٦٬٣٩٥ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
کۆدی پۆستە | K، L، M، N، P |
وێبگە | https://www.ontario.ca |
وەسفی ئاڵا | flag of Ontario |
وەسفی نیشان | coat of arms of Ontario |
Geography of topic | geography of Ontario |
شوێنەوارەکان | list of National Historic Sites of Canada in Ontario، list of historic places in Ontario |
Separated from | Province of Canada |
Tartan | Ontario (Official) tartan |
کتێبنامە | bibliography of Ontario |
ئابووری بابەت | economy of Ontario |
دیمۆگرافیای بابەت | demographics of Ontario |
پارێزگای ئەنتاریۆ (بە ئینگلیزی: Ontario) پارێزگایەکی وڵاتی کەنەدایە. بە چڕترین ھەرێمی دانیشتووان دادەنرێت لەچاو ھەرێمەکانی تری کەنەدا بەجۆرێک کە ٪٤٠ ھەموو دانیشتووانی کەنەدا لەم ھەرێمە نیشتەجێن. بە سێیەم گەورەترین ھەرێمی کەنەدا دادەنرێت لە ڕووی ڕووبەرەوە (دوای ھەرێمەکانی کێبێک و نوونەڤووت). شاری تۆرۆنتۆ بە پایتەختی ھەرێمەکە دادەنرێت کە قەرەباڵغترین شاری ھەموو کەنەدایە و ناوەندێکی ئابووریی گرنگە و بە دڵی ئابووریی کەنەدا بانگ دەکرێت. شاری ئۆتاوا کە پایتەختی کەنەدایە کەوتووەتە ئەم ھەرێمە. ژمارەی دانیشتووانی ھەرێمەکە بەگوێرەی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١٢ بریتییە لە ١٢٬٨٥١٬٨٢١کەس، ھەربۆیە ٪٤٠ دانیشتووانی ھەموو کەنەدا پێکدێنێت. ڕووبەرەکەی ١٬٠٧٦٬٣٩٥ کم دووجایە. لە ساڵی ١٦١٣ بۆیەکەم جار ساموێل شامبەڵان دۆزیویەتەوە و فەرەنسییەکان ڕکێفیان بەسەر ھەبووە. تاوەکو ١٧٦٣دواتر کەوتووەتە ژێڕدەسەڵاتی ئینگلیزەکان پاشان بوەتە ئەندام لە یەکێتی کەنەدا لە ساڵی ١٨٦٧دا.
جوگرافیا
ئاودری ھێدسن کەوتووەتە بەشی باکووری و ھەرێمی کێبێک کەوتووەتە خۆڕھەڵاتی و ھەرێمی مانیتۆبا کەوتووەتە خۆڕئاوای و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کەوتووەتە باشووری.
زەوییەکی دەشتەنی کشتوکاڵی ھەیە کە دەورەدراوە بەچەندین دەریاچەی داخراو و کراوە، لەبەشی باکووری ھەندێک بەرزایی ھەیە خاوەنی چەندین سامانی کانزایی بەنرخە
کەش و ھەوا
وەک ھەموو ھەرێمەکانی تری کەنەدا کەشێکی ساردی ھەیە بەڵام ناوچەکانی باشووری لەگەڵ ناوچەکانی باکووری جیاوازییەکی زۆری ھەیە، بەشی باکووری زستانێکی سارد و درێژی ھەیە و ھاوینەکەشی کورت و فێنکە بەڵام بەشی باشووری ساردییەکەی کەمترە و ھاوینەکەی سێ مانگی تەواو پڕدەکات.
پێکھاتەی دانیشتووانەکەی
زمان
زمانی ئینگلیزی زمانی فەرمی ئەنتاریۆیە؛ کە نزیکەی ٪٧٠ دانیشتووانەکەی بە ئینگلیزی دەدوێن. ھەروەھا ھەندێک لەدانیشتوانەکەی بە فەڕەنسی دەدوێن بەتایبەت لەبەشی باکوور و باکووری خۆڕھەڵاتی. بەپێی یاسا ھەر ناوچەیەک بە ڕێژەی ٪١٠ پتر بە فەڕەنسی دووان ئەوە لەوناوچەیە زمانی فەڕەنسی وەک زمانی فەرمی بەکاردێت، لە ٪٤ دانیشتووانی ئەنتاریۆ بە فەڕەنسی دەدوێن. بە ڕێژەی ٪١١ دانیشتووانی ئەنتاریۆ بە ئینگلیزی و فەڕەنسی دەدوێن (٢٠١١). ھەروەھا زمانەکانی ھۆڵەندی و ئیتاڵی و ھیندی و عەرەبی و عیبری و ئیسپانی و کوردی و پۆلۆنی و پورتوگالی و چینیش بەکاردێن لەلایەن کۆچبەرە تازەکانەوە.
ئایین
بەگوێرەی ساڵی ٢٠١١ گەورەترین کۆمەڵەی ئایینی کریستیانە کاسۆلیکییەکانن، کە لە ٪٣١٬٤دانیشتوانەکەی پێکدێنن، ھەروەھا کریستانی یەکێتی کەنەدی لە ٪٧٬٥دانیشتوان پێکدێنن و کریستیانی ئەنجەلیکانی ٪٦٬١ دانیشتووان پێکدێنن، بەڕێژەی ٪٣٢ھیچ باوەرێک و ئایینێکیان نییە و لە ٪٤٬٦ دانیشتووانەکەی موسڵمانن و لە ٪٢٬٩ جوولەکەن و لە ٪١٬٥ئایینزاکانی ترن.
گەورەترین شارەکان
لەگەورەترین شارەکانی ئەنتاریۆ:
سەرچاوەکان
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «أونتاریو»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩.