ئیسماعیل ھەنییە

ئیسماعیل ھەنییە
إسماعيل هنية
ھەنییە لە ساڵی ٢٠٢٠
سەرۆک وەزیرانی دەسەڵاتی نیشتمانیی فەلەستین
لە پۆستدا بووە
٢٩ی ئازاری ٢٠٠٦ – ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٤[ئ]
سەرۆک کۆمار
پێشینە ئەحمەد قورەیع
پاشینە ڕامی حەمدەڵڵا
سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس
لە پۆستدا بووە
٦ی ئایاری ٢٠١٧ – ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٤
جێگر سالح عاروری[١]
پێشینە خالید مەشعەل
پاشینە یەحیا سینوار[٢]
ڕێبەری حەماس لە کەرتی غەززە
لە پۆستدا بووە
١٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٧[٣] – ١٣ی شوباتی ٢٠١٧
پێشینە پۆستەکە دامەزرا
پاشینە یەحیا سینوار
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون ئیسماعیل عەبدولسەلام ئەحمەد ھەنییە
١٩٦٢ یان ١٩٦٣
غەززە، کۆماری یەکگرتووی عەرەبی
مردن ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٤(٢٠٢٤-0٧-٣١) (٦١ یان ٦٢ ساڵان ژیاوە)
تاران، ئێران
شوێنی حەسانەوە گۆڕستانی شاھانەی لوسێل، لوسێل، قەتەر[٤]
نەتەوە فەلەستینی
پارتی سیاسی حەماس
ھاوسەر(ەکان) ئەمەل ھەنییە
منداڵ(ەکان) ١٣[ا]
خوێندن لە زانکۆی ئیسلامیی غەززە (بھ)

ئیسماعیل ھەنییە (١٩٦٢/١٩٦٣ لە غەززە – ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە تاران) سیاسەتوانێکی فەلەستینی و سەرکردەی مەکتەبی سیاسیی حەماس بوو. ئەو لە ٢٩ی ئازاری ٢٠٠٦ ھەتا ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٧، سەرۆک وەزیرانی دەسەڵاتی نیشتمانیی فەلەستین بوو. ھەنییە لە ٦ی ئایاری ٢٠١٧، بووە سەرۆکی نوێی مەکتەبی سیاسیی حەماس و جێگەی خالید مەشعەلی گرتەوە.[٥][٦] لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٤، میدیای دەوڵەتی ئێران بڵاوی کردەوە کە ئیسماعیل ھەنییە لە تاران تیرۆر کراوە، کە ڕۆژی پێشتر لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ھەڵبژێردراوی ئێران بەشداریی کردبوو.[٧]

لە ٦ی ئایاری ٢٠١٧، ھەنییە بە سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس ھەڵبژێردرا، لە شوێنی خالید مەشعەل؛ لەو کاتەدا ھەنییە لە کەرتی غەززەوە گواستییەوە بۆ قەتەر.[٨] لە سەردەمی دەسەڵاتەکەیدا، حەماس ھێرشی ٧ی تشرینی یەکەمی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد، کە لە دەوحەەوە نوێنەرایەتی دەکرد.[٩] دوای ھێرشەکەی حەماس لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢٣، ئیسرائیل نیازی خۆی بۆ تیرۆرکردنی ھەموو سەرکردەکانی حەماس ڕاگەیاند.[٩] لە مانگی ئایاری ٢٠٢٤، کەریم خان، داواکاری گشتی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی، نیازی خۆی بۆ دەستگیرکردنی ھەنییە و سەرکردەکانی دیکەی حەماس ڕاگەیاند، بەھۆی تاوانەکانی جەنگ و تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی، وەک بەشێک لە لێکۆڵینەوەکانی دادگای نێودەوڵەتی تاوانەکانی فەلەستین.[١٠][١١] لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٤، ھەنییە لە میانی سەردانەکەی بۆ تاران بۆ پێشوازیی دەستبەکاربوونی مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ھەڵبژێردراوی ئێران، بە تەقەمەنییەک کە ھێنرابووە نێو شوێنی نیشتەجێبوونەکەی لە تاران، تیرۆر کرا.[١٢][١٣]

تێبینییەکان

  1. ^ کێشەلەسەر: لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٧ ھەتا ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٤.
  2. ^ سێیان مردوون؛ حازم، ئەمیر و محەممەد لە ھێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیل لە ١٠ی نیسانی ٢٠٢٤دا کوژران.

سەرچاوەکان

  1. ^ "Hamas appoints West Bank terror chief as its deputy leader". The Times of Israel. 5 October 2017. Archived from the original on 8 February 2021. Retrieved 25 June 2024.
  2. ^ "Hamas names Yahya Sinwar as new leader after Ismail Haniyeh's killing". Al Jazeera (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-08-06.
  3. ^ "The Palestinians try to reconcile". The Economist. 5 October 2017. Archived from the original on 7 May 2018. Retrieved 3 August 2024.
  4. ^ "Israel war on Gaza updates: Regional tensions rise as Haniyeh laid to rest". Al Jazeera. 2 August 2024. Archived from the original on 4 August 2024. Retrieved 3 August 2024.
  5. ^ "Ismail Haniyeh | Biography & Facts". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-05-26.
  6. ^ "Ismail Haniyeh Fast Facts". CNN. Retrieved 2021-05-26.
  7. ^ Livingstone, Helen. "Middle East crisis: Hamas says leader Ismail Haniyeh killed in Iran – latest updates". the Guardian.
  8. ^ "Hamas says Ismail Haniyeh chosen as Islamic group's leader". web.archive.org. 2017-05-06. Archived from the original on 6ی Mayی 2017. Retrieved 2024-08-02. {cite web}: Check date values in: |archive-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help)
  9. ^ ئ ا Rothwell, James; Shamalakh, Siham (2024-07-31). "Ismael Haniyeh: Hamas leader who cheered Oct 7 and led ceasefire negotiations". The Telegraph (بە ئینگلیزی). ISSN 0307-1235. Retrieved 2024-08-02.
  10. ^ Kottasová, Ivana (2024-05-20). "Exclusive interview: ICC prosecutor seeks arrest warrants against Sinwar and Netanyahu for war crimes over October 7 attack and Gaza". CNN (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-08-02.
  11. ^ Ray, Siladitya. "ICC Seeks Arrest Warrants For Benjamin Netanyahu And Hamas Leader Yahya Sinwar". Forbes (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-08-02.
  12. ^ Bergman, Ronen; Mazzetti, Mark; Fassihi, Farnaz (2024-08-01). "Bomb Smuggled Into Tehran Guesthouse Months Ago Killed Hamas Leader". The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN 0362-4331. Retrieved 2024-08-02.
  13. ^ Graham-Harrison, Emma; Kierszenbaum, Quique; McKernan, Bethan; Christou, William (2024-07-31). "Iran vows revenge after Hamas leader Ismail Haniyeh killed in Tehran". The Guardian (بە ئینگلیزی). ISSN 0261-3077. Retrieved 2024-08-02.

بەستەرە دەرەکییەکان