ئێریس
ئێریس (بە ئینگلیزی: Eris) خوداوەندی یۆنانییە بۆ ناکۆکی و ناتەبایی. هاوتا ڕۆمانییەکەی دیسکۆردیایە کە بە هەمان مانایە. پێچەوانەی یۆنانی ئێریس هارمۆنیایە کە هاوتا ڕۆمانییەکەی کۆنکۆردیایە.[١] هۆمیرۆس هاوتایکردووە لەگەڵ خوداوەندی جەنگ ئینیۆ کە هاوتا ڕۆمانییەکەی بێلۆنایە. ھەسارەی شەموولە ئیریس بە ناوی خوداوەندەوە ناونراوە.
ئەو لە یۆنانییە کۆنەکاندا هیچ پەرستگایەکی نەبووە و لە بنەڕەتدا وەک کەسایەتییەک کاردەکات، وەک ئەوەی لە هۆمیرۆس و زۆرێک لە بەرهەمەکانی دواتردا دەردەکەوێت.
سەرچاوەکان
- ^ Ruoff، Henry Woldmar (1919). The Standard Dictionary of Facts: History, Language, Literature, Biography, Geography, Travel, Art, Government, Politics, Industry, Invention, Commerce, Science, Education, Natural History, Statistics and Miscellany (بە ئینگلیزی). Frontier Press Bookstore.