ئێل فانینگ
ئێل فانینگ | |
---|---|
Elle Fanning | |
لەدایکبوون | ماری ئێل فانینگ ٩ی نیسانی ١٩٩٨ کۆنیێرز، جۆرجیا، ویلایەتە یەکگرتووەکان |
نیشتەجێی | لۆس ئانجلەس، کالیفۆرنیا، ویلایەتە یەکگرتووەکان |
خوێندنگە | زانکۆی کارۆلینا باشوور |
پیشە | خانمەئەکتەر |
چالاکبوون | ٢٠٠١- ئێستا |
خزمەکان | داکۆتا فانینگ (خوشک) |
ماری ئێل فانینگ (بە ئینگلیزی: Mary Elle Fanning؛ لەدایکبووی ٩ی ئاپریلی ١٩٩٨ لە کۆنیێرز، جۆرجیا) خانمەکتەرێکی ئەمریکییە، خوشکی بچووکی خانمەکتەر داکۆتا فانینگە، بەھۆی ڕۆڵگێرانی لە فیلمە بەناوبانگەکانی شوێنێک و مالیفیسنت ناوبانگی پەیدا کردووە، لە ٢٠١١دا لە فیلمی خەیاڵی زانستیی سووپەر ٨ کە لە نووسینی جەی. جەی. ئابرامزە بەشداریی کردووە. ئێل توانیویەتی بۆ چەندین خەڵاتی گەورە بپاڵێورێت.