ئەحمەد بارزانی
ئەحمەد بارزانی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٨٩٦ ناحیەی بارزان |
مەرگ | ١١ی کانوونی دووەمی ١٩٦٩ (بە تەمەنی ٧٣
) بەغدا |
پیشە | سیاسەتوان |
حیزب | حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران |
خێزان | مەلا مستەفا، عەبدولسەلام بارزانی |
شێخ ئەحمەد محەممەد عەبدولسەلام بارزانی (بە کوردیی باکووری: Ehmed Mihemed Barzanî؛ لەدایکبووی ١ی کانوونی دووەمی ١٨٩٦ – مردووی ١١ی کانوونی دووەمی ١٩٦٩)، ھەروەھا ناسراو بە خودان،[ژێدەر پێویستە] سەرۆکی بنەماڵەی بارزانی لە کوردستاندا بوو. شێخ ئەحمەد حکوومەتی بارزانی لە باشووری کوردستاندا دامەزراند. دەکرێت بگوترێت ئەو ناسیۆنالیستێکی کورد بوو کە ھۆزە جۆراوجۆرەکانی کوردی گرتە ژێر دەسەڵاتی خۆی و ناوچەی بارزانی گەورەتر کرد. ئەحمەد بارزانی لەگەڵ برا بچووکەکەی مستەفا بارزانی لە دەیەکانی ١٩٢٠ و ١٩٣٠ لە دژی دەوڵەتی عێراق شەڕیان کرد.
ژینگەپارێزی
ئەحمەد بارزانی یەکەمین کوردی ڕێبەری ژینگە و ژینگەپارێزی بوو. ئەو چەندین یاسای لەبەر ڕاگرتنی شوێنێکی خاوێن بەڕێوە برد. ھەروەھا ھەندێک لەو کارانەی وەکوو ئەوانەی خوارەوەی قەدەغە کرد:
- بڕینەوەی دارەکان، بە تایبەت ئەو دارانەی کە سێبەر ساز دەکەن و پێش راماڵین دەگرن.
- ھەڵگرتنی زۆری ھڵنگوین.
- کوشتنی مارە بێ ژەھرەکان.
- ماسیگری بە دینامیت و ماددە تەقینەوەکانی تر.[١]
سەرچاوەکان
- ^ «Archived copy». لە ڕەسەنەکە لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
{cite web}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: archived copy as title (بەستەر)