ئەنسارولئیسلام
ئەنسارولئیسلام | |
---|---|
جماعة أنصار الإسلام بەشدار لە شەڕی عێراق، یاخیبووانی عێراق (دوای کشانەوەی ئەمریکا) | |
ساڵانی چالاکیی | ئایلوولی ٢٠٠١ – ٢٩ی ئابی ٢٠١٤ (main faction) ٢٩ی ئابی ٢٠١٤ –تاکوو ئێستا (independent pro-AQ Iraqi and Syrian factions)[٢][٣][٤][٥] |
ئایدۆلۆژیا | سەلەفییەت |
گرووپەکان | ئاڵا سپیەکە (بانگەشەی حکوومەتی عێراق)[٥] |
سەرکردەکان | مەلا کرێکار (٢٠٠١–٢٠٠٣) ئەبوعەبدوڵڵا ئەلشەفیعی (گیراو) (٢٠٠٣–٢٠١٠) ئەبو حەشیم ئەلئیبراھیم (٢٠١٠–٢٠١٤)[١] |
شوێنگەسەرەکییەکان | چیاکانی حەمرین[٥] |
ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکان | ھەرێمی کوردستان[٦] عێراق سووریا |
ھێز | پێش دابەش بوون: ٣٥٠+[٧] 2017: Hundreds (acc. to Iraqi officials)[٥] |
بەشێکە لە | Rouse the Believers Operations Room[٨] |
درووست بووە وەک | جووند ئیسلام |
ھاوپەیمانان | ئەلقاعیدە[٩] داڕێژە:Country data ISIL دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام[١٠] Tahrir al-Sham Turkistan Islamic Party Ajnad al-Kavkaz Kurdistan Islamic Group پەڕگە:Flag of the Islamic Front (سووریا) (Black).svg Islamic Front (2013–2015) Guardians of Religion Organization Ansar al-Din Front سوپای ئازادی سووریا ئێران (گوایە)[١١] |
دوژمنان | پێشمەرگە عێراق سووریا ھێزەکانی سووریای دیموکرات ویلایەتە یەکگرتووەکان ئێران حیزبوڵا ڕووسیا |
جەنگەکان/شەڕەکان | جەنگی عێراق
|
ئەنسارولئیسلام یان لایەنگرانی ئیسلام ڕێکخراوێکی بنەمایی ئیسلامیی کوردییە. لە ساڵی ٢٠٠١ لە ناوچەکانی سەر سنووری ھەرێمی کوردستان - ئێران دروستبوونی خۆیان ڕاگەیاند و زۆرێک لە لایەنە ڕامیارییەکانی وڵاتە دیموکراسییەکانی ڕەتدەکردەوە.
لە پرۆسەی ئازادیی ئێراقدا ھێزی ئەنسارولئیسلام بەڕێگەی ئاسمانی و وشکانی لەلایەن ھێزی ئەمریکا و ھێزی پێشمەرگەی یەکێتیەوە لەناوبران و بەناو خاکی ئێراندا پەرتەوازەبوون.[١٢][١٣]
مێژوو
ئەنسارولئیسلام لە ساڵی ٢٠٠١ لە ئەنجامی یەکگرتنی ھەردوو گرووپی جوندولئیسلام، بە ڕابەرایەتی ئەبو عەبدوڵڵای شافعی و گرووپێکی جیابووەوە لە بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان بە ڕابەرایەتی مەلا کرێکار دامەزرا. مەلا کرێکار بووە ڕابەری ئەنسارولئیسلام کە دژی ھاوپەیمانییەکی نێوان بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەستانەوە. دواتر ئەنسارولئیسلام لەگەڵ ئەلقاعیدە ڕێکەوتن و ھاوکارییان لە ئەلقایدەوە وەردەگرت. بنکەی سەرەکی ئەنسارولئیسلام ناحیەی بیارە بوو و ھەورامان لەژێر دەسەڵاتیاندا بوو. دانیشتووانی ئەو گوندانە لەژێر دەسەڵاتی ئەنسارولئیسلامدا دەگوزەران. ئەنسارولئیسلام لە سەرەتاوە لە ٣٠٠ پیاو پێک ھاتبوون کە زۆرینەیان چەکداری شەڕی نێوان ئەفغان-سۆڤێت بوون، لەگەڵ ھەندێکیان کە نە کورد نە عەرەب بوون. ئێستا ئەمیری ئەنسارولئیسلام ئەبوو عەبدوڵڵای شافیعییە کە بەندکراوە و ھێزەکانی بە ڕێبەری ئەبوو ھاشم ئەلئیبراھیم و دژ بە تیرۆریستانی داعش شەڕ دەکەن.[١٤] ھێزەکانی دەوڵەتی سووریا، ھێزە شێعە کانی عێراق و داعش ھێزگەلێکن کە دژ بە ئەنسارولئیسلام شەڕ دەکەن.
بیروباوەڕ
ئەنسارولئیسلام ھێزێکی جیھادی سەلەفیە کە ھەڕەشەی دامەزراندنی ئەمارەتێکی ئیسلامی ھاوشێوەی ئەفغانستانی سەردەمی تاڵیبان دەدا. لەڕووی پراکتیکیشەوە یەکەمین ھەنگاوی جوندولئیسلام پەلاماری خێڵی حەمە بوو کە لە زۆرێک لە میدیاکانی دنیادا دەنگی دایەوە و بووە مایەی ئاشکرابوونی پەیوەندی نێوان ئەم تاقمە و ڕێکخراوی جیھادی ئەلقاعیدە. لەگەڵ چەند تاوانێکی تر و پووچەڵکردنەوەی چەندینی تر لە نموونەی ھەوڵی تێرۆرکردنی بەرھەم ساڵح سەرۆکی ئەو کاتەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان - ئیدارەی سلێمانی.
ڕووخانی ئەنسارولئیسلام
لە پرۆسەی ئازادیی ئێراقدا پاش چەند ڕۆژێک دەستکرا بە پاکتاوکردنی ھێزەکانی ئەنسارولئیسلام. لە ڕێگەی ھێرشی زەمینی و ئاسمانیی ھێزەکانی فرەنەتەوە و ھێزی پێشمەرگەی کوردستان دەستیپێکرد و لە سەرەتاوە زیاد لە ١٠٠ موشەکی جۆری تۆماھاوک ئاڕاستەی بنکە و بارەگاکانی ئەنسارولئیسلام کران و لە چەند ڕۆژێکی کەمدا تەواوی ناوچەکە ئازادکرا.
سەرچاوەکان
- ^ ئ ا ئاگادارکردنەوەی ئاماژە:
<ref>
tag with namelwjjan2012
cannot be previewed because it is defined outside the current section or not defined at all. - ^ "IS disciplines some emirs to avoid losing base". 2 September 2014. Retrieved 2 October 2014.
- ^ "Iraqi Jihadist Group Swears Alleigance to Islamic State". 29 August 2014. Retrieved 2 October 2014.
- ^ Thomas Joscelyn (7 August 2016). "Jihadists and other rebels claim to have broken through siege of Aleppo". The Long War Journal. Retrieved 7 August 2016.
- ^ ئ ا ب پ Suadad al-Salhy (14 December 2017). "Kurdish militant group re-emerges in northern Iraq under new name". Arab News. Retrieved 14 December 2017.
- ^ ئ ا "Ansar al-Islam in Iraqi Kurdistan". Human Rights Watch.
- ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو" (PDF). Retrieved 17 December 2016.
{cite news}
: Unknown parameter|ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help); Unknown parameter|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
ignored (help) ٣١ی ئایاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ ئ ا "Military groups calling themselves "the finest factions of the Levant" form joint operations room". Syria Call. 15 October 2018. Retrieved 24 October 2018.
{cite web}
: Unknown parameter|بەستەری شکاو=
ignored (help); Unknown parameter|ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help); Unknown parameter|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
ignored (help) ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ Aymenn Jawad Al-Tamimi (11 May 2014). "Key Updates on Iraq's Sunni Insurgent Groups". Brown Moses Blog. Retrieved 26 May 2014.
- ^ https://www.pri.org/stories/2014-07-21/youve-heard-about-isis-you-havent-heard-about-these-guys
- ^ https://jamestown.org/program/the-hidden-hand-of-iran-in-the-resurgence-of-ansar-al-islam/
- ^ https://fa.wikipedia.org/wiki/داعش
- ^ https://en.wikipedia.org/wiki/Ansar_al-Islam
- ^ https://fa.wikipedia.org/wiki/انصار_الاسلام