بایکۆتی ٢٠٢٥ی باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا

بایکۆتی ٢٠٢٥ی باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا
دۆخی ئێستای بایکۆت     لە ٢٤ی کانوونی دووەمەوە     لە ٢٧ی کانوونی دووەمەوە     لە ٣٠ی کانوونی دووەمەوە     لە ٥ی شوباتەوە      لە ١٠ی شوباتەوە     لە بەرنامەدایە بایکۆت دەست پێبکات
ڕۆژ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ – ئێستا
شوێن
هۆکاربەرزبوونەوەی نرخی تاکفرۆشی
میتۆدبایکۆتەکان

لە کۆتایییەکانی مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٥ەوە زنجیرەیەک بایکۆت دژی فرۆشگا تاکفرۆشییەکان لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا ئەنجام درا.[١] بایکۆتەکان لە ٢٤ی کانوونی دووەم لە کرواتیا دەستیپێکرد وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە بەرزبوونەوەی نرخی تاکفرۆشی لە سەرانسەری وڵاتەکەدا.[٢] بایکۆت لە وڵاتانی سڕبیا، مۆنتینیگرۆ، بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا، مەقدوونیای باکوور، سلۆڤێنیا، ئەلبانیا، ڕۆمانیا و کۆسۆڤۆ دەستیپێکردووە. لەم نێوەندەدا، بانگەواز یان پلان بۆ بایکۆت لە سلۆڤاکیا، بولگاریا، یۆنان و ھەنگاریا ھەیە. بایکۆتەکان لەکاتێکدایە کە نرخی خۆراک و تێچووە سەرەتایییەکانی ژیان لە سەرتاسەری ناوچەکەدا بەرزبووەتەوە بە ھۆکاری جۆراوجۆری ئابوورییەوە. بایکۆتەکان پشتیوانییەکی بەرفراوانی گشتیی لێکەوتەوە.

پێشینە

نرخەکان لە کرواتیا لە پێش بایکۆتەکەدا بەرزکرابوونەوە، تا ئەو ڕادەیەی کە مووچەخۆران و خانەنشینان نەتوانن بەردەوام بن. ئەمەش سەرەتا وەک بەشێک لە بەرزبوونەوەی بەرفراوانی نرخەکان بەھۆی ھەڵاوسان لە کاتی پەتای کۆڤید-١٩ دەستیپێکرد و کاتێک کرواتیا لە ساڵی ٢٠٢٣ پەیوەندی بە ناوچەی یۆرۆوە کرد، زیاتر بوو.[٣] کەمبوونەوەی کەرتی کشتوکاڵی، قۆرخکاری گەورەی فرۆشیارانی خۆراک و نەمانی دەستی کارە بچووکەکان، لێشاوی ھاوردەکردن، و پشتبەستنی زۆر بە گەشتیاری ھەموویان بەشداربوون لە بەرزبوونەوەی ھەڵاوسان.[٤] لەو کاتەوە بەرزکردنەوەی زیاتری نرخەکان لەلایەن فرۆشیارانی جیاواز لە وڵاتەکانی ناوچەکە کراوە، ئەمەش بووەتە ھۆی بەرزبوونەوەی ٣٠٪ی نرخەکان بەپێی پێوەرە فەرمییەکان.[٤]

کرواتیا بە شێوەیەکی گشتی قورستر دەبوو بۆ ژیانکردن تێیدا لە چاو وڵاتانی دراوسێ. شتومەکی خۆراکی سەرەتایی وەک نان یان ھێلکە لە ھەندێک حاڵەتدا نرخەکانیان تا ٦٠٪ بەرزەوە ببوو.

لە کرواتیا بۆ چوارەم مانگ لەسەریەک ھەڵاوسان بەرزبووەوە. نرخی خزمەتگوزارییەکان بەڕێژەی ٦٫٣٪ بەرزبووەتەوە و نرخی لە گرووپی خۆراک و خواردنەوە و تووتن بەڕێژەی ٤٫٧٪ بەرزبووەوە بە بەراورد بە ساڵانی پێشوو.[٥] لە ئەنجامدا کرواتییەکان خۆیان لە بازاڕکردن لە فرۆشگا تاکفرۆشییەکان و دوکانەکانی خواردن بەدوور گرت و خۆیان لە بەکارھێنانی خزمەتگوزاری گەیاندن، بانک، چێشتخانە و کافێکان بەدوور گرت. ھەروەھا بایکۆتەکە وەستاندنی پێدانی پارەی بانکی و بازاڕکردنی بە شێوەی سەرھێڵیش گرتەوە.[٦]

سەرچاوەکان

  1. ^ «Consumers in the Balkans boycott supermarkets over rising prices». euronews (بە ئینگلیزی). ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥. لە ١١ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  2. ^ Marusic، Vuk Tesija, Katarina Baletic, Azem Kurtic, Borislav Visnjic, Sinisa Jakov (٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥). «Western Balkan Consumers Join Boycott of Retailers in Protest Over Prices». Balkan Insight (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١١ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.{cite web}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر)
  3. ^ vijesti.me (بە سربی) https://www.vijesti.me/kolumne/742200/hrvatska-zasto-bojkotovati-trgovine-barem-na-dan. لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە. {cite web}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  4. ^ ئ ا France 24 (بە ئینگلیزی). ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ https://www.france24.com/en/live-news/20250130-fury-over-prices-in-croatia-sparks-growing-retailer-boycotts. لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە. {cite web}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  5. ^ markets.businessinsider.com (بە ئینگلیزی) https://markets.businessinsider.com/news/interestrates/croatia-inflation-accelerates-for-fourth-month-1034305133. لە ٦ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە. {cite web}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  6. ^ The Straits Times https://www.straitstimes.com/world/europe/sales-plunge-in-croatia-amid-a-fresh-boycott-by-consumers-over-high-prices. {cite web}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)