بیڵی جۆڵ
بیڵی جۆڵ | |
---|---|
زانیارییەکان | |
ناوی لەدایکبوون | ویلیەم ماڕتن جۆڵ |
لەدایکبووی | زە بڕۆنکس، نیویۆرک، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | ٩ی ئایاری ١٩٤٩
بنەچە | Hicksville, New York, U.S. |
چەشنەکان | |
پیشە(کان) |
|
ئامێرەکان |
|
ساڵانی چالاکبوون | ١٩٦٥– ئێستا |
کۆمپانیاکان |
|
وێبگە | billyjoel |
ویلیەم ماڕتن جۆڵ (لەدایکبووی ٩ی ئایاری ١٩٤٠) گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر و پیانۆژەنێکی ئەمریکییە. جۆڵ نازناوی «پیاوی پیانۆکە»ی پێدراوە بەھۆی سەرکەوتنە مەزنەکەی گۆرانی Piano Man کە بە گۆرانی ناوبراو ناسرا. ئەو خاوەنی ١٢ ئەلبوومە کە لەنێوان ساڵانی ١٩٧١ بۆ ١٩٩٣ بڵاوی کردۆتەوە. جۆڵ یەکێک لە پرفرۆشترین ھونەرمەندانی مێژوو بە فرۆشتنی ١٥٠ میلیۆن بەرھەم لەسەرتاسەری جیھان.[٣]
جۆڵ لە ساڵی ١٩٤٩ لە بڕۆنکسی نیویۆڕک لەدایکبووە و لە لۆنگ ئایلند گەورە بووە، کە ئەم شوێنانە کاریگەرییان بەسەر شێوازی مۆسیقا و گۆرانییەکانیانەوە ھەبوو. لە تەمەنێکی بچووکدا، دایکی وانەی پیانۆیی پێداوە. دوای وازھێنانی لە قوتابخانە بە مەبەستی کاری ھونەری، جۆڵ لەگەڵ ھەندێ باندی گۆرانیگوتن بەشداربووە بۆ ماوەیەکی کات، بەرلەوەی لە ساڵی ١٩٧١ یەکەمین ئەلبوومی خۆی بڵاوبکاتەوە. لە ساڵی ١٩٧٢، جۆڵ سەرنجی کۆڵۆمبیا پیکجەرزی بەلای خۆیەوە ڕاکێشا کاتێک گۆرانی "Captain Jack"ی لە ڕادیۆ گوتبوویەوە و ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی کۆمپانیاکە دووەمین و بەناوبانگترین ئەلبوومی بۆ بڵاوبکاتەوە بەناوی Piano Man و دوای ئەوەش دوو ئەلبوومی دیکەی بەناوەکانی Streetlife Serenade و Turnstiles بڵاوکردەوە. دواتر لە ساڵی ١٩٧٧لە بەناوبانگترین و پڕفرۆشترین ئەلبوومەکانی بڵاوکردەوە بەناوی The Stranger. ئەلبوومەکە زیاتر لر ١٠ میلیۆن کۆپی لێ فرۆشراو تا ئەمڕۆژەش بە باشترین و سەرکەوتووترین ئەلبوومی جۆڵ دادەنرێت.
ئەلبوومی داھاتووی جۆڵ بەناوی "شەقامی ٥٢ەمین - 52nd Street" لە ساڵی ١٩٧٨ بڵاوکرایەوە و بووە یەکەمین ئەلبوومی کە بچێتە ڕیزبەندی ئەلبوومەکانی ھەفتەی بیلبۆرد. ئەلبوومەکانی داھاتووی جۆڵ دوورکەوتنەوە لە شێوازی ئاسایییەکەی خۆی و ھەوڵێکی جدی جۆڵ بوو بە یادکردنەوەی سەردەمی لاویەتی خۆی و گوتنەوەی گۆرانی ژانرەی ڕۆک بە گۆرانییەکانی "Rock and Roll To Me" و "The Longest Time" و "Uptown Girl". دوای بڵاوکردنەوەی ھەردوو ئەلبوومی The Brige و Storm Front لەساڵەکانی ١٩٨٦ و ١٩٨٩، جۆڵ ھەڵسا بە بڵاوکردنەوەی دوازدەھەمین و دوایین ئەلبوومی خۆی بەناوی River of Dreams لە ساڵی ١٩٩٣.
لە ماوەی بیست ساڵ کاروانی ھونەری، جۆڵ خاوەن ٣٣ گۆرانی بووە کە پلەی یەکەمیان لە ڕیزبەندی گۆرانییەکانی ھەفتانە وەرگرتووە. جۆڵ بۆ ٢٣ خەڵاتی گڕامی پاڵێوراوە و پێنچ دانەی بردۆتەوە.
سەرچاوەکان
- ^ ئاگادارکردنەوەی ئاماژە:
<ref>
tag with namebio-allmusic1
cannot be previewed because it is defined outside the current section or not defined at all. - ^ Johnstone، Andrew (٦ی شوباتی ٢٠١٥). «A General Guide to Soft Rock». Rip It Up. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ Gamboa، Glenn (١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٣). «Billy Joel named Kennedy Center honoree». Newsday. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.