بەڕازیل لە ئۆڵۆمپیاد

بەرازیل بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٢٠ بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد کرد، دوای ئەوەی لە پێنج خولی ھاوینەی ڕابردوو بەشداری نەکرد. لەو کاتەوە ئەم وڵاتە جگە لە ساڵی ١٩٢٨ بەشداری سەرجەم خولەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەدا کردووە. تا ساڵی ٢٠٢٠ وەرزشوانانی بەڕازیل لە ١٨ وەرزشی جیاوازی ھاوینەدا بە گشتی ١٥٠ مەدالیای بەدەستھێناوە. ھەروەھا بەرازیل لە ساڵی ١٩٩٢ەوە بەشداری لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانە کردووە، بەھۆی ئەوەی بەرازیل یەکێکە لە وڵاتە گەرمەکان، تا ئەمڕۆ ھیچ وەرزشوانێکی بەڕازیل مەدالیای ئۆڵۆمپیادی زستانەی بەدەست نەھێناوە، ڕیۆ دێ ژانێرۆ لە بەرازیل میوانداری ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦ بوو. ئەمە یەکەمجارە وڵاتێکی لە ئەمریکای باشوور میوانداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە بکات. ھەروەھا ڕیۆ دی جانیرۆ دووەم شارە لە ئەمریکای لاتینی کە میوانداری ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی کردووە، دوای مەکسیکۆ سیتی لە ساڵی ١٩٦٨، ھەروەھا بەڕازیل وەک میوانداری ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦ حەوت مەدالیای زێڕی و نۆزدە مەدالیای بەگشتی بەدەستھێناوە.[١] سەرکەوتووترین ئاستی گشتی وڵاتەکە لە ئۆڵۆمپیاددا لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ ڕوویدا. لیژنەی ئۆڵۆمپیادی بەرازیل لە ساڵی ١٩١٤ دروست کراوە و لە ساڵی ١٩٣٥ لەلایەن لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی دانیپێدانراوە.[٢]

پێرستی بەشدارییەکان

ئۆڵۆمپیادی ھاوینە

خوول وەرزشوان زێڕ زیو بڕۆنز گشتی پلە
بەلجیکا ١٩٢٠ ئەنتۆێرپ ٢١ ١ ١ ١ ٣ ١٥
فەڕەنسا ١٩٢٤ پاریس ١٢ ٠ ٠ ٠ ٠
ھۆلەند ١٩٢٨ ئەمستردام did not participate
ویلایەتە یەکگرتووەکان ١٩٣٢ لۆس ئانجلەس ٦٧ ٠ ٠ ٠ ٠
ئەڵمانیا ١٩٣٦ بەرلین ٧٣ ٠ ٠ ٠ ٠
شانشینی یەکگرتوو ١٩٤٨ لەندەن ٧٠ ٠ ٠ ١ ١ ٣٤
فینلاند ١٩٥٢ ھێلسینکی ١٠٨ ١ ٠ ٢ ٣ ٢٤
ئوسترالیا ١٩٥٦ مێلبۆرن ٤٤ ١ ٠ ٠ ١ ٢٤
ئیتاڵیا ١٩٦٠ ڕۆما ٧٢ ٠ ٠ ٢ ٢ ٣٩
ژاپۆن ١٩٦٤ تۆکیۆ ٦١ ٠ ٠ ١ ١ ٣٥
مەکسیک ١٩٦٨ مەکسیکۆ ستی ٧٦ ٠ ١ ٢ ٣ ٣٥
ئاڵمانیای ڕۆژاوا ١٩٧٢ میونشن ٨١ ٠ ٠ ٢ ٢ ٤١
کەنەدا ١٩٧٦ مۆنتریال ٨١ ٠ ٠ ٢ ٢ ٣٦
یەکێتیی سۆڤیەت ١٩٨٠ مۆسکۆ ١٠٩ ٢ ٠ ٢ ٤ ١٧
ویلایەتە یەکگرتووەکان ١٩٨٤ لۆس ئانجلەس ١٥١ ١ ٥ ٢ ٨ ١٩
کۆریای باشوور ١٩٨٨ سیئۆل ١٧١ ١ ٢ ٣ ٦ ٢٤
ئیسپانیا ١٩٩٢ بارسێلۆنا ١٩٥ ٢ ١ ٠ ٣ ٢٥
ویلایەتە یەکگرتووەکان ١٩٩٦ ئەتڵانتا ٢٢٥ ٣ ٣ ٩ ١٥ ٢٥
ئوسترالیا ٢٠٠٠ سیدنی ٢٠٥ ٠ ٦ ٦ ١٢ ٥٣
یۆنان ٢٠٠٤ ئەسینا ٢٤٧ ٥ ٢ ٣ ١٠ ١٦
چین ٢٠٠٨ پەکین ٢٧٧ ٣ ٤ ١٠ ١٧ ٢٣
شانشینی یەکگرتوو ٢٠١٢ لەندەن ٢٥٩ ٣ ٥ ٩ ١٧ ٢٢
بەڕازیل ٢٠١٦ ڕیۆ دێ ژانێرۆ ٤٦٥ ٧ ٦ ٦ ١٩ ١٣
ژاپۆن ٢٠٢٠ تۆکیۆ ٣٠٢ ٧ ٦ ٨ ٢١ ١٢
فەڕەنسا ٢٠٢٤ پاریس future event
ویلایەتە یەکگرتووەکان ٢٠٢٨ لۆس ئانجلەس
ئوسترالیا ٢٠٣٢ بریزبێن
گشتی ٣٧ ٤٢ ٧١ ١٥٠ ٣٢

ئۆڵۆمپیادی زستانە

خوول وەرزشوان زێڕ زیو بڕۆنز گشتی پلە
فەڕەنسا ١٩٩٢ ئەلبێرتڤیل ٧ ٠ ٠ ٠ ٠
نەرویژ ١٩٩٤ لیڵێھامەر ١ ٠ ٠ ٠ ٠
ژاپۆن ١٩٩٨ ناگانۆ ١ ٠ ٠ ٠ ٠
ویلایەتە یەکگرتووەکان ٢٠٠٢ سۆلت لەیک ١٠ ٠ ٠ ٠ ٠
ئیتاڵیا ٢٠٠٦ تورین ٩ ٠ ٠ ٠ ٠
کەنەدا ٢٠١٠ ڤانکۆڤەر ٥ ٠ ٠ ٠ ٠
ڕووسیا ٢٠١٤ سوچی ١٣ ٠ ٠ ٠ ٠
کۆریای باشوور ٢٠١٨ پیۆنگچانگ کاونتی ٩ ٠ ٠ ٠ ٠
چین ٢٠٢٢ پەکین ١٠ ٠ ٠ ٠ ٠
ئیتاڵیا ٢٠٢٦ میلان–کۆرتینا دەمپێزۆ future event
گشتی ٠ ٠ ٠ ٠

سەرچاوەکان

  1. ^ «Sports at Rio 2016 Olympics». www.topendsports.com. لە ٩ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. ^ «Brazil at the Olympic Games». www.topendsports.com. لە ٩ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.