بەڕێوەبەرایەتیی شاڕێگە فیدراڵەکان
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/c/c3/Logo_of_the_Federal_Highway_Administration.jpg/220px-Logo_of_the_Federal_Highway_Administration.jpg)
بەڕێوەبەرایەتیی شاڕێگە فیدراڵەکان (بە ئینگلیزی: Federal Highway Administration) بەشێکە لە دیپارتمانی ئازوگوێزی ویلایەتە یەکگرتووەکان کە بەرپرسی بەشی شاڕێگەکانە. ئەم دەزگایە لە ساڵی 1967دا دامەزراوە. چەندین بەشی جۆراوجۆری ھەیە وەکوو: بەشی ژێرخانەکان، بەشی لێکۆڵینەوە و تەکنۆلۆجی، بەشی یاسا و ڕێسا و بەشی کاروباری گشتی.
بەرنامەی کارایی درێژخایەنی ڕێگەکان
بەرنامەی کارایی درێژخایەنی ڕێگەکان لە دەیەی ١٩٨٠وە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی شاڕێگە فیدراڵەکان و لێژنەی لێکۆڵینەوەی ئازوگوێزەوە دەستی پێکردووە. سەرەتا AASHTO وەک یەکێ لە یارمەتیدەرەکانی ئەم بەرنامەیە چالاک بوو.[١][٢]
بەستەری دەرەکی
سەرچاوە
- ^ Nehme، Jean (١٤ی تەممووزی ٢٠١٧). «About Long-Term Pavement Performance». Federal Highway Administration. لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ Raab، Robert (n.d.). «Long-Term Pavement Performance Studies». Transportation Research Board. لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە بەڕێوەبەرایەتیی شاڕێگە فیدراڵەکان تێدایە.