جابر کوڕی ئەفلەح
جابر بن ئەفلەح | |
---|---|
ناوی تەواو | ئەبو محەممەد جابر بن ئەفلەح |
لەدایکبوون | سێڤیلیا |
مردن | قورتوبە |
سەردەم | سەردەمی زێڕینی ئیسلام |
ناوچە | ئەندەلوس، قورتوبە |
کارە دیارەکان | ڕاستکردنەوەی مەجستی، داھێنانی ئامێری (Torquetum). |
ئەبو محەممەد جابر بن ئەفلەح، زانای گەردوونناسی و بیرکاریی موسڵمان، لە سێڤیلیا لەدایکبووە، پاشان چووەتە قورتوبە و لەوێ ژیانی بەسەر بردووە و لەوێش نێژراوە. جابر زانستەکانی گەردوونناسی و بیرکاری خوێندوە، ھەروەھا جابر سوودی لە شارەزایی زانایانی تری موسڵمان وەرگرتووە لەم دوو بوارەدا، ئامێرێکی داھێنا بۆ چاودێری گەردوون پێی دەوترێ (Torquetum).
ڕاستکردنەوەی مەجستی (إصلاح المجسطي)
ئەم کارە سەبارەت بە ڕوونکردنەوە و لێدواندان بوو بۆ کتێبەکەی بەتڵیمۆس، کتێبی مەجستی (Almagest)، شایەنی باسە کە ئیبن ئەفلەح بەرھەڵست و دژی ھەندێک لە ھەڵوێستەکانی بەتڵیمۆس بوو، بۆیە لەم کتێبەدا چەند تێبینیەک و ھەڵەیەکی لەسەر بەتڵیمۆس تۆمار کردووە.
بواری بیرکاری و گەردوونناسی
بیرکاری
شارەزایی ئیبن ئەفلەح دەگەڕێتەوە بۆ داھێنانی چەند پێشبینییەک بۆ شیکردنەوەی سێگۆشە گۆیییەکان.
گەردوونناسی
لە بواری گەردوونناسی ناوبانگی دەگەڕێتەوە بۆ ڕاستکردنەوەی ھەڵە گەورەکانی بەتڵیمۆس لە کتێبی مەجستی، ھەروھا سەلماندنی ئەوەی کە ڤینوس (زوھرە) و مەریخ نزیکترن لە زەوی لەوەی خۆردا، ھەروا چەند بەرھەم و داھێنانی ھەبوو لە ئامێری چاودێری گەردوون کە لە سەنتەرە چاودێریەکانی ئەندەلووس بەکاردەھێنران.
داھێنەر
ئامێرێکی داھێنا بۆ چاودێری گەردوون پێی دەوترێ (Torquetum).
سەرچاوەکان
- ویکیپیدیای ئینگلیزی
- جابر بن أفلح
- جابر بن أفلح-المعرفة ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.