جامی ئیتاڵیا
جامی ئیتاڵیا پاڵەوانێتیێکی تۆپی پێیە کە ساڵانە لە ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت. پاڵەوانێتییەکە پێشووتر لەلایەن بەڕێوبەرایەتی ئاست بەرزەکان (دی دی ئێس) و لیگا کالسیۆ سەرپەرشتی دەکرا، و لەوەتەی وەرزی ٢٠٠٩-١٠ لەلایەن خولی پیشەگەری ئیتاڵییەوە سەرپەرشتی دەکرێت.[١]
یانەی یۆڤانتوس بەرزترین ڕێژەی سەرکەوتنیان هەیە لە پاڵەوانێتییەکە کە ئەویش پانزدە جارە، دوای ئەو یانەی ڕۆما و ئینتەر میلان دێن کە هەریەکەیان نۆ جار توانیویانە جامەکە بەدەست بێنن. یۆڤانتوس زۆرترین جار گەیشتوونەتە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە بە ٢٢ جار، و ڕۆما بە ١٧ جار لە دوای دێت. براوەی جامەکە نیشانی ئیتاڵیا بەدەست دەهێنێت و ڕاستەوخۆ بەشداری لە خولی ئەورووپا و جامی سوپەری ئیتاڵیای ساڵی دوای خۆی دەکات.
سەرچاوەکان
- ^ "Coppa Italia: Albo d'oro classifica coppe vinte dal 1922 ad oggi". Drogbaster (بە ئیتاڵیایی). May 19, 2021. Archived from the original on May 19, 2021. Retrieved November 1, 2021.