جلی کوردی

چەند نموونەی جلی کوردی لە مۆزەخانەیەکی ھەولێردا

جلی کوردی ئەو جلوبەرگەیە کە تایبەتە بە نەتەوەی کورد و بەشێکی سەرەکیی کولتوری کوردییە. جلی کوردی لەڕووی شێواز و پۆشینەوە لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی تری کوردستان جیاوازە. لە پەیدابوونی کولتوری جلوبەرگی کوردی تا ئێستا گۆڕانکاری بەسەر شێوەکەی ھاتووە بەڵام مۆرکی نەتەوەیی پاراستووە و توانیویەتی تا ئەمڕۆ بەزیندوویی لەنێو کوردان بمێنێتەوە.

جۆر و جوانکارییەکانی جلی کوردی

جلی پیاوان
  • چۆخە و ڕانک (چۆخە) کە لە تووکی بزنی مەرەز دروست دەبێ.
  • کەوا و پانتۆڵ
  • کر، شاڵ و شەپک
  • کورتەک و شەرواڵ
  • ھێلەک (ئێلەک)
  • کراس
  • فەقیانە (لەوەندی، ئەنگوچک)
جلی سەربازی
  • پێشمەرگانە
  • لەشکری
جوانکاری
  • پشتێن
  • کڵاش
  • کڵاو
  • مشکی
  • جامانە، جەمەدانی، پووشی
  • پوزەوانە (گۆرەوی کورد)
  • تەسبیح
  • شمشێر، خەنجەر
جلی ژنان
  • کراس
  • فەقیانە
  • کەوا (کەوێ، کورتەک)
  • ھێلەک
  • سەڵتە
  • فیستان
  • خەفتان
  • دەسماڵ (چەفتە)
  • کۆڵوانە (چارۆکە)
  • شەرواڵ (دەلینگ یان دەلینگان)
  • ژێرکراس (بن کراس)
جوانکاری
  • سەر و بەست (لاگیرە و پڵپڵ و لەرزانە)
  • شەدە
  • سەروێن
  • کۆفی
  • کڵاوی چنراو و ڕازێندراوە
  • ھەوری (سرکەیی)
  • شیتەک
  • پشتوێن (پشتێن)
  • گوڵ یەخە (حەت حەتۆکە)
  • گۆبەرۆک
  • تاسی زێڕ
  • گوڵنکە
  • دەسرۆک

ڕۆژی جلوبەرگی کوردی

لە ھەرێمی کوردستان ڕۆژێک تایبەت کراوە بە پۆشینی جلوبەرگی کوردی. ڕۆژەکە بە ١٠ی ئازار یان ١٠ مانگی ٣ ھەموو ساڵێکە، کە ئەوەش لەسەر خواستی کەسەکە دەمێنێتەوە و بەئازادانە دەیپۆشێت، ئەو ڕۆژە زۆربەی خوێندنگا و کۆلێژ و دامودەزگا حکومی و تایبەتییەکان دەگرێتەوە.

پێشانگا

سەرچاوەکان