جێری مەگوایەر
جێری مەگوایەڕ | |
---|---|
![]() پۆستەری سینەمایی فیلمەکە | |
دەرھێنەر | کامیڕۆن کرۆو |
بەرھەمھێنەر | کامیرۆن کڕۆو جەیمس ئێڵ بڕووکس لۆرێنس ماڕک ڕیچارد ساکای |
نووسەر | کامیڕۆن کرۆو |
ئەکتەران |
|
مۆسیقا | نانسی ویلسن |
وێنەگری سینەمایی | یانوز کامینسکی |
مۆنتاژ | جۆن ھەتشینگ |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | |
بڵاوکردنەوە | سۆنی پیکچەرز |
دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | ١٣٩ خولەک |
وڵات | ![]() |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | $٥٠ میلیۆن دۆلار[١] |
داھات | $٢٧٣٫٦ میلیۆن دۆلار[١] |
جێری مەگوایەڕ فیلمێکی ئەمریکی ڕۆمانسی، کۆمیدی و وەرزشی ساڵی ١٩٩٦ە، لە نووسین، دەرھێنان و بەرھەمھێنانی کامیڕۆن کرۆو. فیلمەکە خاوەن کاستێکی پڕ ئەستێرەیە بە سەرکردایەتی تۆم کرووز، کوبا گیودینگ جونیەر و ڕین زیلویگەر. دەرچوونی فیلمەکە لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٦ی بوو کاتێ کەوتە سینەماکانەوە و لە بڵاوکردنەوەی تڕایستار پیکجەرزە.[٢][٣][٤] چیڕۆکی فیلمەکە باسی بریکارێکی وەرزشی دەکات بەناوی جێری مەگوایەر کەوا بەھۆی ئەوەی کاردانەوەی بەھێزی بەرامبەر نادادپەرەوەی ھەیە لە کارەکەی دەردەکرێت و تەنھا یەک وەرزشوان لای دەمێنێتەوە، بۆیە ھەوڵی ئەوە دەدات ئەو وەرزشوانە بگەینێتە لوتکەی یاریکردنی.
فیلمەکە بووە جێگای ڕەزامەندی ڕەخنەگران کەوا ستایشی نواندن و سیناریۆی فیلمەکەیان کرد، ھەروەھا داھاتێکی باشی لە بۆکس ئۆفیس کرۆکردەوە کە توانی ٢٧٣ میلیۆن دۆلار بەرامبەر بودجەیەکی ٥٠ میلیۆن دۆلاری بەدەستبێنێ.[١]
فیلمەکە بۆ پێنچ خەڵاتی ئۆسکار پاڵێوراو کرا، لەنێویاندا باشترین وێنەی ساڵ، باشترین ئەکتەر بۆ تۆم کرووز، باشترین ئەکتەری پشتگیریکار بۆ کوبا کودینگ جونیەر کە توانی خەڵاتەکەش بباتەوە. بەدەر لە خەڵاتی ئۆسکار، فیلمەکە بۆ سێ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبیش پاڵێورا کە تێیدا تۆم کروز خەڵاتی باشترین ئەکتەری فیلمێکی کۆمێدی یان میوزیکاڵی بۆ بردەوە و لە خەڵاتەکانی سکرین گیڵدیش سێ پاڵاوتن و بردنەوەیەک بۆ کوبا گودینگ بەدەستھات.
سەرچاوەکان
- ^ ئ ا ب «Jerry Maguire (1996)». Box Office Mojo. لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ ھێنراوە.
- ^ «10 Questions with Leigh Steinberg». Sports Hollywood. لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ Whiting، Sam (١١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٧). «Meet the Real Jerry Maguire / Leigh Steinberg was the model». The San Francisco Chronicle. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی تەممووزی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ Epstein، Benjamin (٢٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٦). «Representing the Interests of 'Jerry Maguire'». Los Angeles Times.