حکوومەتی کاتی

حکوومەتی کاتی (بە ئینگلیزی: Provisional government) حکومەتێکە یان دەوڵەتێکە کە لەبەر زەختێکی سیاسی واتە لە کاتی گواستنەوەی دەسەڵات لە سیتەمێکی سیاسییەوە بۆ سیستەمێکی دیکە دروست ئەبێ و تا پەسەندکردنی دەستووری بنچینەی نوێ و دانانی دامودەزگای نوێی سیاسی، کاروباری وڵات لە ئەستۆ ئەگرێ. ھەندێک کات حکوومەتی کاتی لە دەرەوەی وڵات دروست ئەکرێت لەکاتێکدا کە ئەو وڵاتە داگیرکرابێت یان سەرقاڵی شەڕ و شۆرش بێت. ھەروەھا ئەم جۆرە حکوومەتە بە حکوومەتی ئازاد ناودەبرێت.

پێڕستی حکوومەتە کاتییەکان

  • حکوومەتی کاتی لە عێراق دوای ڕووخانی سیستەمی سیاسی بەعس بۆ کۆماری فیدڕاڵی لە ساڵی ٢٠٠٥
  • حکوومەتی کاتی لە ئێران دوای ڕووخانی سیستەمی پاشایەتی بۆ کۆماری ئیسلامی لە ساڵی ١٩٧٩
  • حکوومەتی کاتی لە میسر ساڵی (٢٠١٣–٢٠١٤) لە کاتی شۆرش بۆ ڕووخانی سیستەمی سیاسی حکومەتی حوسنی موبارەک
  • حکوومەتی کاتیی سوریا (٢٠١٧-ئیستا) بەھۆی دروست بوونی شۆرش و جەنگی ناوخۆی لە وڵاتی سوریا بەمەبەستی ڕووخانی حکومەتی بەشار ئەسەد

سەرچاوەکان