خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٢-٢٠١٣
خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە وەرزی ٢٠١٢-٢٠١٣ ٥٨ـەمین وەرزی پاڵەوانێتی تۆپی پێی یانەکانی ئەوروپا بوو کە لەلایەن یوفا ڕێکخرا، هەروەها ٢١ـەمین وەرز بوو لەو کاتەوەی ناوی لە جامی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاوە گۆڕدرا بۆ خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا .یاری کۆتایی لە یاریگای وێمبڵی لە لەندەن لە ئینگلتەرا [١] بەڕێوەچوو وەک ڕێزلێنانێک بۆ 150 ساڵەی پێکهێنانی یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا کە کۆنترین یەکێتیی تۆپی پێی جیهانە. یاریگای وێمبلی یەکەم یاریگایە لە مێژووی پاڵەوانێتییەکەدا کە لە ماوەی سێ ساڵدا دوو جار میوانداری یاریی کۆتایی بکات.[٢]حەوتەمجار لەمێژوودا میوانداری یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا کردبێت. [٣] [٤] بایڕن میونخ کە لە وەرزی ٢٠١١-٢٠١٢ پلەی دووەمی بەدەستهێنابوو، بە ئەنجامی ٢-١ لە بروسیا دۆرتمۆندی ڕکابەری بۆندسلیگا بردەوە و لە خولەکی ٨٩دا ئاریەن ڕۆبن گۆڵی بردنەوەی تۆمارکرد. ئەمە یەکەم یاری کۆتایی بوو کە هەردوو یانەکە ئەڵمانی بوو و چوارەم یاری کۆتایی بوو کە دوو تیپی هەمان کۆمەڵە بەشدارییان تێدا کرد، دوای یارییەکانی کۆتایی ساڵانی ٢٠٠٠ و ٢٠٠٣ و ٢٠٠٨ .چێڵسی پاڵەوانی وەرزی ڕابڕدوو لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا لە یاریگاکان کرایە دەرەوە و بووە یەکەم هەڵگری نازناو کە لەم قۆناغەدا ڕکابەرییەکە جێبهێڵێت. [٥] [٦]کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یاریزانی پێشووی ڕیاڵ مەدرید بە تۆمارکردنی ١٢ گۆڵ لە پاڵەوانێتییەکە وەک گۆڵکار دەستنیشانکرا.[٧]
سەرچاوەکان
- ^ «Full-time report» (PDF). UEFA.com. Union of European Football Associations. ٢٥ی ئایاری ٢٠١٣. لە ٢٥ی ئایاری ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ «UEFA Champions League 2013 - Dortmund-Bayern Players». UEFA.com. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی ئایاری ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ «Wembley to host UEFA Champions League Final 2013». The Football Association. TheFA.com. ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١١. لە ١٨ی ئابی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ «Wembley chosen to host 2013 Champions League final». BBC Sport. ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١١. لە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Wembley Stadium to host 2013 Uefa Champions League final as FA celebrates 150th anniversary». The Telegraph. ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١١. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی تەممووزی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ «Champions League group stage by numbers». UEFA. ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢.
- ^ «Chelsea win Europa League». Al Jazeera. ١٥ی ئایاری ٢٠١٣. لە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Champions Cup/Champions League Topscorers». www.rsssf.org. لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
بەستەری دەرەکی