داگیرکاریی ٢٠٢٤ی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان
داگیرکاری ٢٠٢٤ی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان | |||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|
بەشێک لە پێکدادانەکانی ئیسرائیل و حیزبوڵڵا (٢٠٢٣–ئێستا) | |||||||
ئیسرائیل ئەو ناوچانەی لوبنان کە حیزبوڵڵای لێیە داگیرکارییە ناسراوەکانی ئیسرائیل لە لوبنان سووریا جۆلان و غەجاری داگیرکراو لەلایەن ئیسرائیل ئەو ناوچانەی کە لەلایەن ئیسرائیلەوە فەرمانی چۆڵکردنیان پێدراوە |
|||||||
|
|||||||
جەنگاوەران | |||||||
ئیسرائیل | حیزبوڵڵای لوبنان
|
||||||
هێز | |||||||
١٢٫٠٠٠–١٤٫٠٠٠ | ٢٠٫٠٠٠–١٠٠٫٠٠٠ | ||||||
زیان و تیاچوونەکان | |||||||
بە گوتەی ئیسرائیل: کوژرانی ٩ سەرباز، برینداربوونی ١٨ بە گوتەی حیزبوڵڵا: ٢٦ سەرباز کوژراوە، ٣ تانکی مێرکاوە تێکشکێنراوە | بە گوتەی ئیسرائیل: ٢٥٠ چەکداری حیزبوڵڵا کوژراون، ٢ سەربازی لوبنانیش کوژراوە |
||||||
کوژرانی ٢٨ پزیشکی لوبنانی کوژرانی ٤٠ کارمەندی گەڕان و فریاگوزاری ١.٢ ملیۆن ئاوارە بوون |
لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، ئیسرائیل دەستی بە داگیرکردنی باشووری لوبنان کرد لە پەرەسەندنی ململانێی بەردەوامی ئیسرائیل و حیزبوڵڵا، کە لە ئەنجامی پەرەسەندنی شەڕی ئیسرائیل و حەماس ڕوویدا، ھەندێک سەرچاوەی ئیسرائیلی ئەم شەڕە بە سێیەمین شەڕی لوبنان دەناسێنن.[١] دوابەدوای زنجیرەیەک ھێرشی گەورە بۆ سەر حیزبوڵڵا لە مانگی ئەیلوولدا کە تواناکانی ئەو ڕێکخراوەی دابەزاند[٢][٣] و سەرکردایەتییەکەی وێران کرد؛[٤][٥] ئەمەش بە تەقینەوەی ئامێری پەیوەندییەکانی دەستی پێکرد،[٦][٧] دواتر ھەڵمەتێکی بۆردومانی ئاسمانی ئیسرائیل کە حیزبوڵڵای لە سەرانسەری لوبنان کردە ئامانج،[٨] و بە تیرۆرکردنی حەسەن نەسروڵڵای سەرۆکی حیزبوڵڵا لە ٢٧ی ئەیلوولدا گەیشتە لووتکە.[٩][١٠]
لە ٣٠ی ئەیلوولدا، سوپای ئیسرائیل بەشێک لە سنوورەکانی باکووری ئیسرائیلی وەک ناوچەی سەربازی داخراو ناساند.[١١] لە سەرەتای داگیرکارییەکەدا ھێزە چەکدارەکانی لوبنان لە ھێڵی شین کشانەوە.[١٢]
بە گوتەی ئیسرائیل، ئەو داگیرکارییە ھەوڵدەدات ھێز و ژێرخانی حیزبوڵڵا لە ڕیشەدا بڕوخێنێت کە دەکرێ مەترسی لەسەر پێکھاتە سڤیلییەکانی باکووری ئیسرائیل دروست بکات.[١٣][١٤][١٥] حیزبوڵڵا ئاماژەی بەوە کردوە، ئامانجیان فشارخستنە سەر ئیسرائیلە لەڕێگەی ناچارکردنی ئیسرائیل بە شەڕکردن لە دوو بەرەدا.[٨]
پشت ڕووداوەکان
دوایین جار کە ئیسرائیل ھێرشی کردە سەر باشووری لوبنان و شەڕی وشکانی لەگەڵ حزبوڵڵادا کرد، لە شەڕی لوبنان بوو لە ٢٠٠٦ و ماوەی مانگێکی خایاند.[١٦]
دوای ماوەیەکی کەم لە دەستپێکردنی شەڕی ئیسرائیل و حەماس لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، حیزبوڵڵا پەیوەندی بە ململانێکانەوە کرد و بە ئاماژەدان بە ھاودەنگی لەگەڵ فەلەستینییەکان،[١٧] کە بە خێرایی پەرەی سەند و بووە ھۆی ئاڵوگۆڕی سەربازی ئاسایی سنووربەزاندن کە کاریگەری لەسەر باکووری ئیسرائیل و باشووری لوبنان و بەرزایییەکانی جۆلان ھەبوو.[١٨] حیزبوڵڵا پێشنیاری ئاگربەستی دەستبەجێی کرد ئەگەر ئاگربەست لە غەززەش ڕووبدات.[١٩][٢٠] لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ تا ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، حیزبوڵڵا ھەزار و ٩٠٠ ھێرشی سنووربەزێنی ئەنجامداوە، ئیسرائیلیش ٨٣٠٠ ھێرشی دیکەی ئەنجامداوە.[٢١] شەڕەکە بووە ھۆی کوژرانی ٥٦٤ کەس لە لوبنان (لەوانەش ١٣٣ ھاووڵاتی)،[٢٢] و ٥٢ لە ئیسرائیل (لەوانە ٢٧ ھاووڵاتی)، ئاوارەبوونی تەواوی کۆمەڵگاکان لە ئیسرائیل و لوبنان،[٢٢] لەگەڵ زیانێکی بەرچاوی ژێرخانی خەڵکی ئاسایی.[٢٣]
پێکدادانەکان لە ئەیلوولی ٢٠٢٤
ململانێکان لە مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٤ پەرەیان سەند، لە ١٧ و ١٨ی ئەیلوولدا ھەزاران پەیجەری دەستیی حیزبوڵڵا لە زنجیرەیەک ھێرشی ھاوئاھەنگدا تەقینەوە.[٢٤] لە تەقینەوەکاندا ٤٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٥٠٠ کەسیش برینداربوون کە ھاووڵاتی ئاساییشیان تێدابوو.[٢٥][٢٦] ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەپێی وتەی بەرپرسێکی حیزبوڵڵا کە ناوی نەھێنراوە، ١٫٥٠٠ چەکداری حیزبوڵڵا بەھۆی برینەکانیان لە چالاکی دەرھێنراون و ژمارەیەکی زۆریان کوێربوون یان دەستیان لەدەستداوە.[٢٧] لە بەرامبەردا حیزبوڵڵا کە ھێرشەکەی بە ئەگەریی ڕاگەیاندنی شەڕ لە لایەن ئیسرائیلەوە پێناسە کرد، دوای چەند ڕۆژێک ھێرشی مووشەکی بۆ سەر باکووری ئیسرائیل دەستپێکرد.[٢٨][٢٩]
ھەڵمەتەکانی پێشووی ئیسرائیل
لە ١ی تشرینی یەکەمدا، سوپای ئیسرائیل ئاشکرای کرد کە ھێزە تایبەتەکانی لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ەوە زیاتر لە ٧٠ ھێرشی شاراوەی بچووکیان بۆ باشووری لوبنان ئەنجامداوە، بەڵام لەم ھەڵمەتانەدا لەگەڵ چەکدارانی حیزبوڵڵا پێکدادانیان نەبووە.[٣٠] ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، تونێل و چەک و پلانی داگیرکاریی حزبوڵڵایان لە گوندەکانی نزیک سنوور ئاشکرا کردووە، لەوانە ئەتا ئەشەب، مەیس جەبەل و کفرکەللا.[٣١] دانیاڵ ھاگاری وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، بۆیان دەرکەوتووە کە حیزبوڵڵا پلانی دەستپێکردنی ھێرشێکی ھاوشێوەی ھێرشەکانی ٧ی تشرینی یەکەمی حەماس ھەبووە، کە بووەتە ھۆی دروستبوونی ململانێیەکان.[٣٢]
ئەمانەش ببینە
سەرچاوەکان
- ^ «Events in North amount to 'Third Lebanon War,' security official says». The Jerusalem Post | JPost.com (بە ئینگلیزی). ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٤. لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «After the decapitation of Hizbullah, Iran could race for a nuclear bomb». The Economist. ISSN ٠٠١٣-٠٦١٣. لە ڕەسەنەکە لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ Ibish، Hussein (٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٤). The Atlantic (بە ئینگلیزی) https://web.archive.org/web/20241001002041/https://www.theatlantic.com/international/archive/2024/09/hezbollah-got-caught-its-own-trap/680076/. لە ڕەسەنەکە لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{cite web}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ Mackenzie، James؛ Gebeily، Maya؛ Lubell، Maayan (١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤). «Israel says it's raiding Hezbollah strongholds in Lebanon, group fires at Israel». Reuters.
- ^ Nakhoul، Samia؛ Hafezi، Parisa؛ Lubell، Maayan (٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٤). «Nasrallah's killing reveals depth of Israel's penetration of Hezbollah». Reuters.
- ^ Lidman، Melanie؛ Mroue، Bassem؛ Hatoum، Bassam (٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٤). Associated Press https://web.archive.org/web/20240924060908/https://apnews.com/article/israel-palestinians-hamas-war-news-lebanon-hezbollah-e3ca9c83642056f962fdf76319e3b8de. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{cite web}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ El Deeb، Sarah (٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٤). Associated Press (بە ئینگلیزی) https://web.archive.org/web/20240929181149/https://apnews.com/article/lebanon-hezbollah-israel-mideast-tensions-attack-8ec89de2b117b52e2c09b19155e35d13. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{cite web}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ ئ ا Stroul، Dana (٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٤). «Israel and Hezbollah Are Escalating Toward Catastrophe». Foreign Affairs (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN ٠٠١٥-٧١٢٠. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی
<ref>
ی ھەڵە؛ ناوی «:132» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا - ^ Associated Press (بە ئینگلیزی). ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ https://web.archive.org/web/20240928081831/https://apnews.com/article/lebanon-israel-hezbollah-airstrikes-28-september-2024-c4751957433ff944c4eb06027885a973. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{cite web}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ Mroue، Bassem؛ Lidman، Melanie (٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٤). «Hezbollah confirms its leader Hassan Nasrallah was killed in an Israeli airstrike». The Washington Post. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ Chao-Fong، Léonie؛ Belam، Martin؛ Gecsoyler، Sammy؛ Yerushalmy، Jonathan (٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٤). «Middle East crisis live: Israel launches small raids across border amid reports Lebanese army is pulling back». The Guardian. ISSN ٠٢٦١-٣٠٧٧. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ Gebeily، Maya؛ Azhari، Timour؛ Stewart، Phil (١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤). «Lebanese troops pull back from border as Israeli ground invasion looms». Reuters.
- ^ Associated Press (بە ئینگلیزی) https://web.archive.org/web/20241001013502/https://apnews.com/live/israel-lebanon-ground-operation-updates#00000192-47ee-d98b-abf7-5fefba2f0000. لە ڕەسەنەکە لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{cite web}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ Jeremy Bob، Yonah (١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤). The Jerusalem Post (بە ئینگلیزی) https://web.archive.org/web/20241001124446/https://www.jpost.com/israel-hamas-war/article-822764. لە ڕەسەنەکە لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{cite web}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ Livni، Ephrat (١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤). «Why Did Israel Send Troops Into Lebanon?». The New York Times. لە ڕەسەنەکە لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ Federman، Josef؛ Lee، Matthew؛ Sewell، Abby (٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٤). Associated Press (بە ئینگلیزی) https://web.archive.org/web/20241005002529/https://apnews.com/article/israel-lebanon-hezbollah-gaza-news-09-30-2024-83ea5f243688f309754ec74850de4238. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{cite web}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ «Hezbollah fires on Israel after several members killed in shelling». Al Jazeera (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ Associated Press (بە ئینگلیزی). ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ https://web.archive.org/web/20241003022755/https://apnews.com/article/lebanon-israel-chebaa-farms-gaza-rocket-attack-cd7b26f890bf4cae32491721506ec0a1. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{cite web}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ Guerin، Orla (٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣). «Hezbollah warns of regional war if Gaza bombing goes on». BBC (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ Al Jazeera (بە ئینگلیزی) https://web.archive.org/web/20240926023936/https://www.aljazeera.com/news/2023/12/10/violence-escalates-between-israel-and-lebanons-hezbollah-amid-gaza-assault. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{cite web}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ Hussein، Mohammed (٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٤). Al Jazeera (بە ئینگلیزی) https://web.archive.org/web/20240926023941/https://www.aljazeera.com/news/2024/9/25/mapping-10000-cross-border-attacks-between-israel-and-lebanon. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{cite web}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ ئ ا United Nations Office for the Coordination of Humanitarian Affairs (بە ئینگلیزی). ٢٧ی ئابی ٢٠٢٤ https://web.archive.org/web/20240923020751/https://reliefweb.int/report/lebanon/lebanon-flash-update-25-escalation-hostilities-south-lebanon-23-august-2024. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{cite web}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ Nour، Ahmed؛ Ball، Peter (٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٤). BBC (بە ئینگلیزیی بریتانیایی) https://web.archive.org/web/20240726225348/https://www.bbc.com/news/articles/cv2gj544x65o. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{cite web}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ Edwards، Jeremy Diamond, Lauren Kent, Rob Picheta, Christian (١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤). «Israel behind deadly pager explosions that targeted Hezbollah and injured thousands in Lebanon». CNN (بە ئینگلیزی). لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{cite web}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر) - ^ Christou، William (٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٤). «'We are isolated, tired, scared': pager attack leaves Lebanon in shock». The Guardian (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN ٠٢٦١-٣٠٧٧. لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ News، A. B. C. «20 more dead, 450 injured as new round of explosions rocks Lebanon: Health officials». ABC News (بە ئینگلیزی). لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{cite web}
:|دوایین=
has generic name (یارمەتی) - ^ https://www.reuters.com/world/middle-east/hezbollahs-tunnels-flexible-command-weather-israels-deadly-blows-2024-09-25/
- ^ https://www.reuters.com/world/middle-east/dozens-hezbollah-members-wounded-lebanon-when-pagers-exploded-sources-witnesses-2024-09-17/
- ^ https://www.haaretz.com/israel-news/2024-09-19/ty-article-live/netanyahu-slams-misguided-starmer-accuses-u-k-of-sending-mixed-messages/00000192-07f9-d543-ab9f-2ffbf5790000
- ^ Nuki، Paul (١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤). «Watch: Israel destroys Hezbollah tunnels and infrastructure in southern Lebanon». The Telegraph (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN ٠٣٠٧-١٢٣٥. لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «IDF invasion of southern Lebanon meets no Hezbollah resistance». The Jerusalem Post | JPost.com (بە ئینگلیزی). ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤. لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ https://www.reuters.com/world/middle-east/israeli-military-has-begun-limited-raids-against-hezbollah-targets-border-area-2024-09-30/