دێنیلسۆن(یاریزانی تۆپی پێ، لەدایکبووی ١٩٧٧)
دێنیلسۆن دی ئۆلیڤێرا ئاراوخۆ | |
---|---|
لەدایکبوون | Diadema، بەڕازیل | ٢٤ی ئابی ١٩٧٧
وڵاتی وەرزش | بەڕازیل |
زمانەکانی ئاخاوتن | پۆرتووگالی |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ، ڕۆژنامەوان |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | wing half |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٩٧ |
وەرزش | تۆپی پێ |
بەشداربووە لە | جامی جیهانیی فیفای ٢٠٠٢، جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٨ |
خول | خولی تۆپی پێی ئیسپانیا، Major League Soccer |
دێنیلسۆن دی ئۆلیڤێرا ئاراوخۆ (لەدایکبووی ٢٤ی ئابی ١٩٧٧)، ناسراوە بە دێنیلسۆن، یاریزانی پیشەگەری پێشووی تۆپی پێی بەڕازیلییە و وەک ھێرشبەر یاری کردووە. لە ماوەی ١٧ ساڵی ژیانی وەرزشیدا زیاتر لە یانەی ساوپاولۆ و ڕیال بێتیس یاریی کردووە کە لە ساڵی ١٩٩٨دا بووە گرانترین یاریزانی جیھان. ھەروەھا لە ماوەی ژیانی وەرزشیدا یاریی بۆ یانەکانی پێنج وڵاتی دیکە کردووە.[١][٢]
٦١ یاریی بۆ ھەڵبژاردەی بەڕازیل ئەنجامداوە و خاوەنی ٨ گۆڵە. لە دوو جامی جیھانیی فیفا بەشداری کردووە و ساڵی ٢٠٠٢ لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی نازناوی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٢ بەدەستھێناوە. لە جامی کیشوەرەکانی فیفای ١٩٩٧ وەک باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکە ھەڵبژێردرا.[٣]
سەرچاوەکان
- ^ "Denílson (footballer, born 1977) net worth and salary income estimation". People Ai (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-06-25.
- ^ "البرازيل - Denílson - بروفايل مع أخبار وإحصاءات وتاريخ - Soccerway". ar.soccerway.com. Retrieved 2023-06-25.
- ^ "Denílson - Player profile". www.transfermarkt.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-06-25.