دەروازە:نژیاروانی

نژیاروانی چییە؟


بەخێربێن بۆ دەروازەی نژیاروانی!

نژیاروانی یان تەلارسازی (بە لاتینی: architectura) بریتییە لە ھونەر و زانستی شێوەکاری و سازکردن. بەرھەمەکانی تەلارسازی، لە قاڵبی کەرەستەکانی بینایی، زۆرتر بە ناوی ھێماکانی کەلتووری و سیاسی و بە ناوی بەرھەمەکانی ھونەری ھەست دەکردرێن. شارستانییە ناسراوەکان زۆرجار بە دەسکەوتەکانی نژیاروانی کە لێیان بە میرات دەمێنێتەوە، دەناسرێن. نژیاروانی زۆرترین پەیوەندیی لەگەڵ ئەندازیاریی شارستانیدا ھەیە و بۆ دروستکردنی پێکھاتەیەکی چاک پێویستە ئەندازیارانی نژیاروانی و ئەندازیارانی شارستانی ئەوپەڕی ھاوکاری و تێگەشتنیان لە یەکتر بێت.

زیاتر لەبارەی نژیاروانی...

ھەنووکە ٢٦٨ وتار لە دەروازەی نژیاروانیدا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

تاقی بازنەیی لە ئەم پردە کۆنەی سەردەمی ڕۆمییەکاندا بە کار گیراوە
تاقی بازنەیی لە ئەم پردە کۆنەی سەردەمی ڕۆمییەکاندا بە کار گیراوە

تاق (بە ئینگلیزی: Arch) پێکھاتەیەکە کە دەتوانێ بە شکڵە کەوانەییەکەی بارە سەرەوخوارەکان تەنیا بە پەستان ڕا بگرێ و ھیچ مۆمێنتێکی تێ نەکەوێ. ئەم تایبەتمەندییە بە کەڵکەی تاقەکان ھەزاران ساڵە یارمەتیی مرۆڤی داوە و ئەمڕۆش لە تەلارسازی و ئەندازیاریی شارستانیدا بە کار دێت. دروستبوونی تاق دەگەڕێتەوە بۆ دووھەزار ساڵ پێش لە دایکبوونی مەسیح. دەوترێ کە بۆ یەکەمین جار تاقەکان لە مێزۆپۆتامیادا دروست کران. ئێستەش لە زۆرێک لە بینا کۆنەکاندا تاق بە زۆری دەبینین و ھۆی ئەمە ئەوەیە کە مەتێریاڵەکانی سەردەمانی کۆن وەکوو خشت و بەرد و قوڕ تەنیا لە فشاردا بە باشی کاریان دەکرد و نەیاندەتوانی سترێسی کێشی لە خۆدا ڕابگرن. بەڵام مرۆڤ بە دروست کردنی تاق ھەوڵی دا ھەمووی ھێزەکان بە فشار لە پێکھاتەکەوە بگەیەنێت بە زەوی.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

تاڤگەماڵ یەکێک لە دیزاینەکانی فرانک لۆید ڕایت

ئایا زانیوتە؟

  • لو کۆربوزیێ نژیاروانیی بەناوبانگی سویسی ناوی ڕاستیی خۆی شارل ئێدوارد ژانرێت بوو و بەھۆی ئەوەی کە مرۆڤێکی زۆر بزۆز بوو و کڵاوی لەسەر دەنا و چاویلکەی لەچاو دەکرد و جلی ڕەشی لەبەر دەکرد، نازناوی «کۆربو» بە واتای قەلەڕەشەیان لێنا.
  • چەندیگەر کە ھندێ جار وەکوو «شاری جوان» یش ناوی دێت، ناوەندی چەندین پرۆژەی نژیاروانییە کە بەدەستی نژیاروانە بەناوبانگەکانی وەکوو لو کۆربوزیێ، پیر جانرێت، میتۆ نوویکی، و ئالبێرت مایێر داڕێژراون.

زانای ھەڵبژێردراو

زەھا حەدید (بە ئینگلیزی: Zaha Hadid)، لەدایکبووی ٣١ـی تشرینی یەکەمی ١٩٥٠، نژیاروانێکی عێراقی-بریتانیایییە. زەھا حەدید ساڵی ٢٠٠٤ توانی خەڵاتی نژیاروانیی پریتزکەر مسۆگەڕ بکات. زەھا حەدید، شاژنی دیزاین‌ و بیناسازی ئەگەر لە لیستی ١٠٠ بیناسازە گەورەکەی جیھان بڕوانیت، تەنھا ناوی ژنێکی تێدایە کە ئەویش عێراقیە‌و زەھا حەدیدە. ئەو ژنەی کە بەپێی گۆڤاری تایم یەکێکە لە ١٠٠ کەسایەتییە ھەرە بەھێزەکەی جیھان‌ و بەپێی گۆڤاری فۆربسی ئەمەریکیش یەکێکە لە ١٠٠ ژنە ھەرە بەھێزەکەی جیھان. زەھا دوای تەواوکردنی خوێندنی ئامادەیی، دەچێتە زانکۆی ئەمەریکی لە بەیروت‌ و ساڵی ١٩٧١ بڕوانامەی بەکالۆریۆس بەدەستدەھێنێت‌ و پاشان بۆ درێژەدان بەخوێندن دەچێتە کۆلیجی ئەندازیاریی لە لەندەن. زەھا لەکۆتایی دەیەی ١٩٧٠ەوە دەستدەکات بە بیناسازی‌ و دیزانەکانی سەرنجی زۆربەی پسپۆڕانی ئەو بوارە بەرەو لای خۆی دەبات، کاتێک کە لەپێشبڕکێیەکدا لە ئەڵمانیا بەشداری دەکات‌ و دیزاینەکەی خەڵاتی یەکەم دەباتەوە.

زیاتر...

مێژوو

قەڵای سرۆچک ئەو قەڵا دێرین و مێژووییە دەکەوێتە نزیک گوندی قەویلەی خۆرھەڵاتی ناحیەی بەرزنجەی ناوچەی شارباژێڕ و لەسەر ڕەوەزە شاخێکی سەخت و بەرز لەشوێنێکی گرنگ و ستراتیژی ھەڵکەوتووە. مێژووی دروستکردنی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی میرنشینی ئەردەڵان، و پێش فەرمانڕەوایی مەئموون بەگ (١٤٥٧ـ١٤٩٤ز) ی ئەردەڵان. لەسەردەمی میرنشینی بابانیشدا وەکوو زیندانییەکی گرنگی سەربازی سوودی لێ وەرگیراوە و بەھۆی کێشە و ململانێیە بەردەوامەکانی ناو بنەماڵەشەوە چەند پاشایەکی بابانی ماوەیەک تێیدا زیندانی کراون، ھەر چەندە دیوارەکانی لەبەردی تایبەتی بەقسڵ و گەچ و بەشێوەیەکی زۆر پتەو دروست کراوە، بەڵام لەئێستادا بەھۆی پشت گوێ خستنی لایەنی پەیوەندیدار زوربەی دیوارەکانی داڕماوە.

زیاتر...

پۆلەکان

وتەی ھەڵبژێردراو

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

بیرۆکەت ھەیە؟ ڕەخنەت ھەیە؟ وتارێکی پوخت پێشنیار دەکەیت؟ لێرە پێشنیاری بکە بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی دەروازەکە.

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان