زانکۆی تۆرۆنتۆ
زانکۆی تۆرۆنتۆ | |
---|---|
![]() | |
دامەزران | ١٥ی ئازاری ١٨٢٧ |
کورتەناو | U of T، UofT |
پەیوەستبوون | Pontifical Institute of Mediaeval Studies |
پۆستی سەرۆکی ئەم ڕێکخراوە | President of the University of Toronto |
دروشم | Velut arbor ævo، As a tree through the ages |
وڵات | کەنەدا |
دابەشکاریی کارگێڕی | تۆرۆنتۆ |
پۆتانی شوێن | ٤٣°٣٩′٤٧″N ٧٩°٢٣′٤٥″W |
شوێنی بارەگاکان | تۆرۆنتۆ |
زمانەکان | زمانی ئینگلیزی |
وێبگە | http://www.utoronto.ca/ |
Official map URL | https://map.utoronto.ca/?id=1809#!ct/45469 |
Athletics program | Toronto Varsity Blues |
بەستەری ئەی پی ئای | https://idpz.utorauth.utoronto.ca/shibboleth |
زانکۆی تۆرنتۆ (بە ئینگلیزی: University of Toronto) زانکۆیەکی گشتیی وڵاتی کەنەدا و یەکێک لە بەناوبانگترین زانکۆکانی ئەمریکای باکوورە. ئەم زانکۆیە لە شاری تۆرنتۆدایە و لە ساڵی ١٨٢٧دا بنیات نراوە. زانکۆی تۆرنتۆ گەورەترین زانکۆی کەنەدایە و بە زۆری بە باشترین زانکۆی ئەو وڵاتە و یەکێ لە بیست زانکۆ باشەکانی دنیا دادەنرێت. ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتییە بەناوبانگەکانی کەنەدا و تەنانەت جیھان لەم زانکۆیەدا خوێندوویانە. ھەتا ساڵی ٢٠١٥ دە کەس لە لێکۆڵەران یان دەرچووانی ئەم زانکۆیە خەڵاتی نۆبێلیان وەرگرتووە.
پلەی ئاکادیمی
ئەم زانکۆیە بە باشترین زانکۆی وڵاتی کەنەدا دادەنرێت. بە تایبەت لە ئەندازیاری و زانستی کۆمپیوتەردا لە ئاستێکی بەرزدایە. لە ماوەی ساڵانی ٢٠٠٧ تا ٢٠١٥دا لە ئەندازیاریدا باشترین زانکۆی کەنەدا و یەکێک لە ٢٠ زانکۆی باشی جیھان و ھەر وەھا لە زانستی کۆمپیوتەردا یەکێک لە ١٠ زانکۆ باشەکانی جیھان بووە.[١]
کەسایەتییە بەناوبانگەکان
- جۆن مەکلیۆد، وەرگری خەڵاتی نۆبێلی پزیشکی
- جێفری ھینتۆن، وەرگری خەڵاتی نۆبێلی فیزیک و بەناوبانگ بە باوکی زانستی ژیریی دەستکرد[٢]
- فریدریک بانتین
- جۆن چارڵز فیڵدز، دانەری خەڵاتی فیڵدز
سەرچاوەکان
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١١ی تەممووزی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ Taylor، Josh؛ Hern، Alex (٢ی ئایاری ٢٠٢٣). «'Godfather of AI' Geoffrey Hinton quits Google and warns over dangers of misinformation». The Guardian (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN ٠٢٦١-٣٠٧٧. لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
ویکیی ئینگلیزی - زانکۆی تۆرنتۆلۆگۆی زانکۆی تۆرنتۆ - پلەبەندیی شانگھای ٢٠١٣ ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.