زانکۆی جۆرج ئۆگەست گوتینگن
زانکۆی جۆرج ئۆگەست گوتینگن زانکۆیەکی ئەڵمانییە و لە ساڵی ١٧٣٧ دامەزراوە، جگە لە پێگەیاندنی دەیان زانا و لێکۆڵەری نێودەوڵەتی، ٤٥ خەڵاتی نۆبڵی لە بواری زانستی و توێژینەوەدا بەدەستھێناوە، لەھەمان کاتدا ھاوبەشی لەگەڵ زانکۆی ماکس پلانگ سۆسایەتی ھەیە، کە ئەوەش بەپێنجەم دەزگای توێژینەوەی زانستی لەسەر ئاستی جیھان دادەنرێت. شایانی باسە ئەم زانکۆ، بەشی کوردناسی ھەیە.