زمانی ڕووسی

██ زمانی ڕووسی فەرمییە. ██ زمانی ڕووسی فەرمیی نییە، بەڵام زیاتر لە ٣٠٪ـی خەڵک قسەی پێ دەکەن.

زمانی ڕووسی (بە ڕووسی: русский язык) زمانێکە کە خەڵکی ڕووس قسەی پێ دەکەن. زمانی ڕووسی زۆرترین بەکارھێنانی ھەیە لە ئەورووپا و بەربڵاوترین زمانی زمانە سلاڤییەکان. زمانی ڕووسی لە وڵاتەکانی ڕووسیا، بیلاڕووسیا، کازاخستان، قرغیزستان، نەتەوە یەکگرتووەکان و چەندان جێی دیکە زمانێکی فەرمییە.[١][٢]

پیتەکان

لە زمانی ڕوسیدا ٣٣ پیت ھەیە، دوو دانەیان ناخوێنرێنەوە و تەنیا ئاماژە بە قورسیی پیتی پێشتر دەکەن، سی دانەشیان دوو شێوازی خوێندنەوەیان ھەیە. تەنیا پیتی یەکەمی ناوە تایبەتەکان و یەکەم وشەی ڕستە بە گەورە دەنووسرێت.

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

  1. ^ «Russian Language Enjoying a Boost in Post-Soviet States». Gallup.com. ١ی ئابی ٢٠٠٨. لە ١٨ی ئایاری ٢٠١٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی ئایاری ٢٠١٠ ھێنراوە.
  2. ^ Арефьев، Александр (٢٠٠٦). Падение статуса русского языка на постсоветском пространстве. Демоскоп Weekly (بە ڕووسی) (251). لە ٨ی ئازاری ٢٠١٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

ویکیپیدیا
ویکیپیدیا
ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بە زمانی ڕووسی