زەکەریا عەبدوڵڵا

زەکەریا عەبدوڵڵا
ناوی لەدایکبوونزەکەریا عەبدوڵڵا
لەدایکبووی (١٩٧٦-٠١-٢٥) ٢٥ی کانوونی دووەمی ١٩٧٦ (تەمەن ٤٨ ساڵ)[١]
ھەولێر، کوردستان
پیشە(کان)گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر
ئامێرەکانتەختەکلیل (کیبۆرد)
ساڵانی چالاکبوون١٩٩٧–٢٠١٠
کۆمپانیاکانZakaria Music Production
وێبگەwww.zakariamusic.com

زەکەریا عەبدوڵڵا (لەدایکبووی ٢٥ی کانوونی دووەمی ١٩٧٦ لە ھەولێر، کوردستان)[٢] گۆرانیبێژێکی کوردە.[٣] لە گەڕەکی تەیراوەی شاری ھەولێر لەدایک بووە. لە ساڵی ١٩٩٣ چووە سوێد و کاری مووزیکی دەست پێ کرد، و ھەر لەوێدا لەگەڵ چەندین سترانبێژی کورد دەستی بە ژەنینی کیبۆرد کرد. لە ساڵی ١٩٩٨ یەکەم ئەلبوومی خۆی بە ناوی تۆ ھاتی بڵاوکردەوە و بوو بە سەکۆیەکی پەڕینەوە بۆ ناو جیھانی مووزیک و توانی ناوی خۆی لەوێدا دیاری بکات.[٤]

لە ساڵی ٢٠٠٠ دووەمین ئەلبومی بەناوی بگەڕێوە بڵاوکردەوە، پاشان پەرەی بە کارەکانی دا و بەھۆی بڵاوکردنەوەی ئەلبومی بگەڕێوە لە ساڵی ٢٠٠١دا لایەنگری زیاتری پەیداکرد. ھەر لەوە بە دواوە گەشەسەندن و پێشکەوتنی بەردەوامی ھەبووە تا ئەو ڕادەیە کە ھەموو کات بە ئاسانی دەیتوانی لایەنگرانی زۆر لە دەوری خۆی کۆ بکاتەوە.

لە ساڵی ٢٠٠٢دا ئەلبومی ڕۆژگاری بڵاوکردەوە و لایەنگرانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا. ئەم ئەلبوومە تا ئێستا ١٫٥ ملیۆن کۆپی لێ کراوە. ئەم ئەلبومە کە ١٤ ستران لە خۆی دەگرێ و ھەروەھا کلیپ و ڤیدیۆی زۆری بۆ سترانەکانی کراوە و لە ھەموو کەناڵە کوردییەکان وەکوو: کوردستان تیڤی و کوردسات بڵاوکراونەتەوە. زەکەریا ئەلبومی تیلینازی لە ساڵی ٢٠٠٤ بڵاو کردەوە کە سێ ملیۆن کۆپی لێ بڵاوکرایەوە.

زەکەریاش ئەلبوومی گەنجی پیری لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵی نوێی ٢٠٠٧ بڵاوکردەوە و تێیدا ھەوڵی داوە لە ھەموو ڕوویەکەوە چ وەک مووزیک، چ وەک تەکنیک و نووسینی گۆرانییەکان شێوازێکی تازە و ھەندێک جیاواز لە بەرھەمەکانی پێشووی پێشکەش بکات.

دوایین بەرھەمی زەکەریاش ئەلبوومی لاپەڕەی سپییە کە پێکدێت لە ١٤ گۆرانی، ھەموو قازانجی ئەم ئەلبومەش بەخشرایە ھەتیوان و منداڵانی ھەژار بە تایبەتی لێقەوماوانی جەنگ. لە دوای ئەو بەرهەمەوە زەکەریا دەرکەوتن و بەرهەمی هونەری نەما، تەنها لە ٢٠١٧، لە کاتی بۆنەیەکی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان لە کۆنسێرتێکدا بە گۆرانیگوتن بەشدار بوو.[٥][٦]

وێڕای ھۆنراوەکانی شاڵاو عەلی کە لە ھەموو ئەلبوومەکانی زەکەریادا جێ پەنجەی بەرچاو و دیارە، لەم بەرھەمەدا بۆ جاری یەکەم لە کۆی ١٢ گۆرانی، نۆ ھۆنراوەی سامی ئەرگۆشی کردووەتە گۆرانی کە ناوی ئەلبومەکە گەنجی پیر و کلیپی گوڵێ دوو لەو ھۆنراوانەن.

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان