سۆھراب سپێھری
سۆھراب سپێھری (١٩٢٨ - ١٩٨٠) شاعیر و نگارکێشی بەناوبانگی ئێرانییە. سۆھراب لە شاری کاشان لەدایکبوو و لە تاران کۆچی دوایی کرد، ھۆکاری مردنی شێرپەنجەی خوێن بوو. سۆھراب لایەنگری شێعری نوێ بوو و لە گەورەترین شاعیرانی ئەم چەشنە شێعرەیە لە ناو ئێرانییەکاندا. سۆھراب لە شێعرەکانیدا زۆر جار باسی فەلسەفەی ئایینی بوودیزمی کردووە، شێعرەکانی پڕە لە باسی ژیان و مردن، ئەوین، مرۆڤایەتی و سەرخۆشی، کە ھەر ئەمانە سۆھرابی لەگەڵ شاعرانی دیکەی سەردەمی خۆی جیاواز کردووە.[١]
بەرھەمەکان
دیوانە شێعرەکانی سوھراب کە سەرپاکیان بە زمانی فارسی و بە شێوەی شێعری نوێن، بریتین لە:
- مەرگی ڕەنگ - ۱۹۵۱
- ژیانی خەونەکان - ۱۹۵۳
- داروپەردووی ھەتاو - ۱۹٦۱
- ڕۆژھەڵاتی خەفەت - ۱۹٦۱
- ترپەی پێی ئاو - ۱۹٦۵
- مسافیر - ۱۹٦٦
- بارستایی سەوز - ۱۹٦۷
- ئێمە ھیچ، ئێمە ڕوانین
دواتر ئەو ھەشت دیوانەی سەرێ لە یەک بەرگدا بە ناوی "ھەشت کتێب" تێکخران و بڵاوکرانەوە.[٢]
نموونە شعر
ھەڵبەستێک لە سۆھراب لە کتێبی (ھەشت کێتاب):
شەوی خەرمانان بە ئاسپایی بە سەر چرکەکاندا تێدەپەڕێ
کزەبایێکی فێنک لە قەراغی لێفەکەمۆ خەوم دەڕوێنێت
بۆی کۆچ دێت
باڵنجەکەم لە دەنگی تەیرەکان خەمڵیوە
...
ڕۆژ ئاوا دەبێت
و ئەوکاتە ئاسمانگ
دێتەوە ناو ئەم کاسە ئاوە
سەرچاوەکان
- ^ ماڵپەڕی ئەنجومەنی شاعرانی ئێران ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ ھشت کتاب، سپھری، سھراب. کتابخانە طھوری، چاپی پازدەھەم، تاران: ۱۹۹٦