سیستمی خۆری

سیستمی خۆری
کۆمەڵەی خۆر

کۆمەڵەی خۆر بە خۆر و ھەموو ئەو ھەسارانە دەوترێت کە لەدەوری دەخولێنەوە. زەوی ئەندامێکە لەو کۆمەڵەیەدا.

پێکھاتە

کۆمەڵی خۆر پێک ھاتووە لە ھەموو ئەو ھەسارانەی کە بەھۆی ھێزی ڕاکیشانەوە بەدەوری خۆردا دەسورێنەوە. لە پێکھێنەرەکانی کۆمەڵەی خۆر جگە لە ھەسارەکان مانگ و ئەستێرە و نەیزەک و پارچەی بچووکی جیابوەوە لە خۆر و ھەسارەکانی تر و خۆڵ و گاز پێک دێت. ھەموو پێکھێنەرێکی کۆمەڵەی خۆر بە دەوری خۆردا دەسورێتەوە. خۆر نزیکەی ٩٨٪ ھەموو ئەو ماددانەی تێدایە کە پێکھێنەری کۆمەڵکەن. گەورەترین بەشی کۆمەڵکەیە و زۆرترین ھێزی کێشکردنی ھەیە. بەھۆی گەورەیی قەبارەکەیەوەو ڕێژەی زۆری گەرد و گەردیلەوە ھێزێکی ھێندە گەورەی کێشکردنی ھەیە کە ھەموو ھەسارەکانی کۆمەڵکە بەدەوری خۆیدا دەسورێنێتەوە. لەکاتێکدا ھەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر ھەوڵدەدەن لە ڕێرەوی سوورانەوەکە دەربچن و بەرەو گەردوونێکی نادیار و لەلایەکی کەشەوە خۆر لە ڕێی ھێزکێشکدرنەکەیەوە ھەوڵ دەدات ھەریەک لەو ھەسارانە بەرەو ناوکی خۆی بەرێت بەرەنجامی ئەو دوو ھێز پێچەوانەیە ھاوسەنگییەک دروستدەکات و ھاوسەنگییەکەش بریتییە لەو تەوەرەی خولانەوەیەی کە ھەر ھەسارەیەک بەدەوری خۆردا ھەیەتی، بۆ نموونە زەوی لەماوەی ٣٦٥ ڕۆژدا ڕۆشتنێکی تەواو لەسەر تەوەرەکەی بەدەوری خۆردا دەکات. لە ڕاستیدا تەنھا ھەسارەکان بە دەوری خۆر ناسووڕێنەوە، بەڵکوو خۆریش بەدەوری گەلەئەستێرەی کاکێشاندا دەسووڕێتەوە لەگەڵ ئەستێڕەکانی تر زەھۆی پەو ھێزە کێشکردنەی کە لەناو کونەڕەشەکەی ناوەڕاستی گەلە ئەستێرەکە ھەیە

وێنەی سووڕانەوەی خولگەی زەوی بە دەوری خۆردا بە شێوازی وێنەی 3D (سێ دووری)

چۆنییەتی دروستبوون

ئەم پرسیارە گرنگترین و قورسترین پرسیارە لای زاناکان بۆ ڕونکردنەوە و تێگەشتن. کۆمەڵەی خۆر چەندین ملیارد ساڵ پێش ئێستا دروست بوە. بیردۆزی گەشەسەند بۆ دروستبونی زیندەوەران و مرۆڤ و گیانداران لەسەر زەوی ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە بیردۆزی دروستبونی ھەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر ھەیە. بیردۆزی چڕبونەوە یەکێکە لەو بیردۆزانەی کە زۆرێک زاناکان لە ئێستادا لەسەری ڕێکەوتون و بە کورتی و ئاسانی بیردۆزەکە باسی ئەوەدەکات کە لە ئەنجامی تەقینەوە بەردەوامەکانی سەر خۆر و جیابونەوەی پارچە لێ و چڕبونەوەی ئەو خۆڵ و گازە پێکھاتوانەی لە نێوان ھەسارەکان ھەیە بەبەردەوامی ھەسارەکانی لێ پێکھاتووە و یەکگرتن و چۆنێتی گەردیلەکانیش شێوەی گۆیی و ھێلکەیی داوەتە ھەسارەکان.

زاناکان دەڵێن کۆبونەوەی گاز و ماددە لێکجیابوو و دەرپەریوەکان لە خۆرەوە بەبەردەوام و یەکگرتنیان پێکەوە بۆ پێکھێنانی ھەسارە و مانگ و ئەستێرە] پێکھێنەرەکانی کۆمەڵەکە بەڵگەیوکی تریشیان ھەیە ئەویش قەبارەی ھەسارەکانە بەپێی دورو نزیکیان لە خۆرەوە. چوار ھەسارە گەورەکە قەبارەی گەورەیان بەھۆی نزیکیان بوە لە خۆرەوە و تا دورکەویتەوە لە خۆر قەبارەی ھەسارەکان بچووکتر دەبنەوە بەھۆی زۆر و کەمی ئەو مادانەی کە لە خۆرەوە دەرچوون.

پشتێنەی ھەسارە بچووکەکان و پشتێنەی کویپەر

لەناو کۆمەڵەی خۆردا دوو پشتێنە ھەن کە پرێتی لە ھەسارەی بچووک و ئەستێرە و مانگ و زۆریان بەھۆی ھێزی ڕاکێشانی ھەسارەکانی نزیکیان کاریان تێدەکرێ , پشتێنەی یەکەمیان دەکەوێتە نێوان ھەردوو ھەسارەی جوپیتەر و مەریخەوە کە زەوی و مانگ دەکەونە ناو ئەم پشتێنەیەوە. پشتێنەی دووەم کە پشتێنەی کویپەرە لە سەتنەریدا ھەسارە بلوتۆ ھەیە و ئەمیش بەھەمان جۆر ڕێژەیەکی زۆری پێکھاتوی ئەستێرەیی لە ناودایە. لە پشت پشتێنەی کویپەر ناوچەیەک ھەیە کە بە ناوچەکانی ھەوری ئۆربتناسراوە، ئەم ناوچانە ڕێژەیەکی یەکجار زۆر پێکھاتوە ئاگرین و نەیزەکی تێدایە کە بە خێرایی ئیجگار زۆر و لەسەر خولگەی نارێک و تێکەڵ و پێکەڵ دەسورێنەوە. بەرگی دەوری خۆر کە پەستانێکی یەکجار گەورەی تێدایە و پلەی ٣٦٠ی ڕووی خۆر لە ھەر چواردورییەکەو داپۆشیوە ڕێگری گەورەیە لە کەمکردنەوەی ھێزی گەورەی ڕاکێشانی ناوی خۆر بۆ ھەسارەکان و قەبارەکەی زاناکان بە ١٦٠ ئەوندەی دوری نێوان خۆر و زەوی دەخەمڵێنن لە ناو ئەم بەرگەدا ھیچ ێکھاتویەک بوونی نییە و لەباری چونی ھەر پێکھاتویەک بۆ ناوی یان بەھۆی پەستانی زۆر پاڵی پێوەدەنرێ یان دەتەقێنەوە.

تایبەتمەندی ھەسارەکان

تایبەتمەندی ھەسارەکان:

ناوی ھەسارە خولگەی تەواو بەرە خولگەی نیوە تیرەی بازنەیی (باڵانسی گەردوونی) خولگەی چەرخ (بە ساڵ) لاری بۆ ھێڵی یەکسانی لە ڕۆژەوە نا ناوەندی خولگەیی سوورانەوە بە دەوری تەوەری خۆی (بە ڕۆژ) ڕێژەی مانگەکان لە دەوری ھەسارە بازنە تەوشک جۆری ھەسارە
(زاوە) عەتارد ٠٬٣٨٢ ٠٬٠٦ ٠٬٣٩ ٠٬٢٤ ٣٬٣٨ ٠٬٢٠٦ ٥٨٬٦٤ نییە نییە ھەسارەی بەردین
ڤینوس ٠٬٩٤٩ ٠٬٨٢ ٠٬٧٢ ٠٬٦٢ ٣٬٨٦ ٠٬٠٠٧ ٢٤٣٬٢ نییە کاربۆن دووئۆکسید و نایترۆجین ھەسارەی بەردین
زەوی ١٬٠٠ ١٬٠٠ ١٬٠٠ ١٬٠٠ ٧٬٢٥ ٠٬٠١٧ ١٬٠٠ مانگ نییە ئۆکسجین و نایترۆجین ھەسارەی بەردین
مەریخ ٠٬٥٣٢ ٠٬١١ ١٬٥٢ ١٬٨٨ ٥٬٦٥ ٠٬٠٩٣ ١٬٠٣ ٢ نییە کاربۆن دووئۆکسید و نایترۆجین ھەسارەی بەردین
ھورمز ١١٬٢٠٩ ٣١٧٬٨ ٥٬٢٠ ١١٬٨٦ ٦٬٠٩ ٠٬٠٤٨ ٠٬٤١ ٤٩ ھەیتی ھایدرۆجین و ھیلیۆم ھەسارەی گازی
کەیوان ٩٬٤٤٩ ٩٥٬٢ ٩٬٥٤ ٢٩٬٤٦ ٥٬٥١ ٠٬٠٥٤ ٠٬٤٣ ٥٢ ھەیتی ھایدرۆجین و ھیلیۆم ھەسارەی گازی
ئورانوس ٤٬٠٠٧ ١٤٬٦ ١٩٬٢٢ ٨٤٬١ ٦٬٤٨ ٠٬٠٤٧ -٠٬٧٢ ٢٧ ھەیتی ھایدرۆجین و ھیلیۆم ھەسارەی گازی
نێپتۆن ٣٬٨٨٣ ١٧٬٢ ٣٠٬٠٦ ١٦٤٬٨ ٦٬٤٣ ٠٬٠٠٩ ٠٬٦٧ ١٣ ھەیتی ھایدرۆجین و ھیلیۆم ھەسارەی گازی