سەحیحی بوخاری
نووسەر | محەمەد کوڕی ئیسماعیل بوخاری |
---|---|
وڵات | بوخارا، ئوزبەکستان |
زمان | عەرەبی |
زنجیرەکان | شەش کتێبەکەی فەرموودە |
بابەت | فەرموودە |
سەحیحی بوخاری، (بە عەرەبی: صحيح البخارى) بە ڕاستترین کتێبی فەرموودە دادەنرێت لەلای ئیسلامی سوننە، ئەبوعەبدوڵڵا محەمەد کوری ئیسماعیل بوخاری کۆی کردۆتەوە، کە یەکەم کتێبی دانراوە لە فەرموودە سەحیحەکانی پێغەمبەری ئیسلامدا. و کۆی فەرموودەکانی کتێبەکە حەوت هەزار و دوو سەد و حەفتا و پێنج فەرموودەیە بە دووبارە بووەکانەوە، بە بێ دووبارە بوونەوە چوار هەزار فەرموودەی پێغەمبەر محەممەدە.[١]
بوخاری هەستاوە بە کۆکردنەوەی فەرموودەکان و لێکۆڵینەوە لە ڕاستی فەرموودەکان بە پێی ئەو زانستی فەرموودەیەی داینا. و بە یەکەم کتێبی فەرموودە دادەنرێت لای سوننە و جێگەیەکی دیاری هەیە لایان.[٢]
دانەرەکەی
سەحیحی بوخاری دانراوی بوخارییە کە خەڵکی بوخارایە لە ئاسیای ناوەڕاست، و تەمەنی شانزە ساڵ بوو کە دەستی کرد بە نووسینی سەحیحەکەی و تەواوی کرد لە تەمەنی سی و هەشت ساڵیدا یان لە نزیکەی ساڵی ٢٣٢کۆچی، بوخاری لە دایکبووە لە ساڵی ١٩٤کۆچی و کۆچی دوایی کردوە ساڵی ٢٥٦کۆچی.[٣]
هۆ و ماوەی دانانی
بوخاری ئەڵێت؛ لەلای ئیسحاق کوڕی ڕاهویە بووم، ووتی؛ ئەگەر کتێبێی کورتتان کۆبکردایەتەوە لەسەر سوننەتە ڕاستەکانی پێغەمبەر، دەڵێت ئەمە کەوتە دڵمەوە.
هەروەها دەربارەی دانانەکەی دەڵێت؛ بە ماوەی شازدە ساڵ دامناوە، و لە کۆی شەسەد هەزار فەرموودە هەڵم بژاردووە.
ژمارەی فەرموودەکان
ژمارەی فەرموودەکانی سەحیحی بوخاری بە دووبارە بووەکانەوە ٧٥٩٣ فەرموودەیە بەپێی هەژماری محەمەد فوئاد عەبدول باقی، و ئیبن حەجر عەسقەلانی ژمارەی فەرموودەکان بە ٧٣٩٧ فەرموودە ئەبینێت، و ژمارەی فەرموودەکانی سەحیحی بوخاری بێ دووبارەبوونەوە نزیکەی چوار هەزار فەرمودەیە.[٤][٥]
سەرچاوەکان
- ^ «صحيح البخاري - المكتبة الشاملة الحديثة». al-maktaba.org. لە ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «كتاب: صحيح البخاري المسمى بـ «الجامع المسند الصحيح المختصر من أمور رسول الله صلى الله عليه وسلم وسننه وأيامه» **|نداء الإيمان». www.al-eman.com. لە ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ جابر، شريف محمد. «من أين جاءوا بكل هذه الأحاديث النبوية؟». www.aljazeera.net (بە عەرەبی). لە ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «عدد أحاديث صحيح البخاري». موضوع (بە عەرەبی). لە ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «أحاديث صحيح البخاري بدون المكرر 2761 حديثاً - إسلام ويب - مركز الفتوى». www.islamweb.net (بە عەرەبی). لە ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.