سەر (ئەندازە)
لە ئەندازەدا، سەر یان نووک (بە ئینگلیزی: vertex؛ کۆ: vertices) جۆرێک خاڵی تایبەتە کە سووچەکان و یەکبـڕینەکانی شێوەگەلی ئەندازەیی وەسفدەکات. [١]
سەری گۆشە
سەری گۆشە ئەو خاڵەیە کە دوو تیشکەکە لەوێ پێکدەگەن.
سەری چەندگۆشە
ھەر n-گۆشەیەک خاوەنی n سەرە. سەری فرەگۆشە ئەو خاڵەیە کە دوو لای فرەگۆشەکە لەوێدا لەگەڵ یەک ڕووبەڕوو دەبنەوە.
سەر لە گرافدا
ھەر گرافێک لە دوو کۆمەڵ پێکھاتووە:
- کۆمەڵی سەرەکان: ھەر سەر بە خاڵێک یان بازنەیەکی بچووک نیشاندەدرێت.
- کۆمەڵی لێوارەکان: لێوارەکان سەرەکان پێکەوە دەلکێنن.