عادا یۆنات

عادا یۆنات
بە عیبری: Noa Gomez
لەدایکبوون (١٩٣٩-٠٦-٢٢) ٢٢ی حوزەیرانی ١٩٣٩ (تەمەن ٨٥ ساڵ)
ئورشەلیم، Kingdom of Judah
خوێندنەوەی ئای پی ئەیˈada joˈnat
شوێنی کارکردنزانکۆی شیکاگۆ، Q102212738
پەروەردەزانکۆی عیبریی ئۆرشەلیم، Weizmann Institute of Science
ڕاوێژکاری دکتۆراWolfie Traub
شوێنی کارWeizmann Institute of Science
کارتێکراوە لەلایەنWilliam Lipscomb

عادا یۆنات (بە عیبری: עדה יונת‎؛ لە دایکبووی ٢٢ی حوزەیرانی ١٩٣٩ لە ئوورشەلیم)[١][٢] کریستالۆگرافیستێکی ئیسرائیلییە. ئەو بەکار و دۆزینەوەکانی دەناسرێتەوە کە لەبارەی پێکھاتەکانی ڕایبۆسۆم کردبوونی. لە ساڵی ٢٠٠٩، لەپاڵ ھەریەکە لە ڤینکاترامان ڕاماکریشنان و تۆماس ئەی ستایتز بووە براوەی خەڵاتی نۆبێل لە کیمیا،[٣] ئەو بووە یەکەم ژنە ئیسرائیلی کە خەڵاتی نۆبڵ بباتەوە، لەوکاتەی ئیسرائیلییەکان ١٠ جار ئەو خەڵاتەیان وەرگرتووە.[٤][٥] ھەروەھا بووە یەکەم ژن لە ڕۆژھەڵاتی ناوین کە خەڵاتی نۆبل لە بوارێکی زانستی بباتەوە،[٦] ھەروەھا یەکەم ژن بوو لەدوای ٤٥ ساڵ خەڵاتی نۆبڵ لە کیمیا بەدەست بھێنێت.[٧]

لەماوەی ژیانیدا کۆمەڵێک خەڵاتی پێدراوە، لەوانە لە ساڵی ٢٠٠٨، عادا یۆنات خەڵاتی ئەلبەر ئەنیشتاینی بۆ زانست پێدرا.[٨] لە ساڵی ٢٠١٨، ئەو لەلایەن زانکۆی کارنیگی مێلۆن دکتۆرای شانازی پێبەخشکرا.[٩]

عادا لە منداڵییەوە خولیای زانستی ھەبوو، سەرچاوەی ئیلھامەکەشی بۆ ژنە زانای پۆلەندی ماری کوری گێڕایەوە.[١٠] ئەو لە ساڵی ١٩٦٢، لە زانکۆی عیبری ئورشەلیم بڕواننامەی بەکالۆریۆسی لە کیمیا بەدەست ھێنا. دواتر لە ساڵی ١٩٦٤، بڕواننامەی ماستەری لە کیمیای ژیان وەرگرت. دواتر ھەر لە ئیسرائیل، لە پەیمانگای زانستیی وایزمان، بڕواننامەی دکتۆرای لە تیشکی ئێکسی کریستالۆگرافیک بەدەستھێنا.[١١][١٢][١٣]

سەرچاوەکان

  1. ^ «Ada Yonath— L'Oréal-UNESCO Award». Jerusalem Post. ٨ی ئازاری ٢٠٠٨. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ «Israel Prize Official Site (in Hebrew) – Recipient's C.V.».
  3. ^ «Nobel Prize in Chemistry 2009». Nobel Foundation. لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
  4. ^ Wills، Adam (٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩). «Ada Yonath—First Israeli Woman to win Nobel Prize». Jewish Journal. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی نیسانی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
  5. ^ Lappin، Yaakov (٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩). «Nobel Prize Winner 'Happy, Shocked'». Jerusalem Post. لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
  6. ^ Karin Klenke, Women in Leadership: Contextual Dynamics and Boundaries, Emerald Group Publishing, 2011, p. 191.
  7. ^ Interview ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., Ada E. Yonath, The Nobel Prize in Chemistry 2009
  8. ^ «Albert Einstein World Award of Science 2008». لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئازاری ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  9. ^ «Commencement Speakers and Honorary Degree Recipients - Leadership - Carnegie Mellon University». www.cmu.edu (بە ئینگلیزی). لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  10. ^ «ISRAEL21c - Uncovering Israel». Israel21c.
  11. ^ «(IUCr) European Crystallography Prize». iucr.org.
  12. ^ Traub، Wolfie؛ Yonath، Ada (1966). «Polymers of Tripeptides as Collagen Models .I. X-RAY Studies of Poly (L-PROLYL-GLYCYL-L-PROLINE) and related Polytripeptides». Journal of Molecular Biology. ١٦ (2): ٤٠٤–١٤. doi:١٠.١٠١٦/S٠٠٢٢-٢٨٣٦(٦٦)٨٠١٨٢-١. PMID ٥٩٥٤١٧١. {cite journal}: نرخی |pmid= بپشکنە (یارمەتی)
  13. ^ Yonath، Ada؛ Traub، Wolfie (1969). «Polymers of Tripeptides as Collagen Models .4. Structure Analysis of Poly (L-PROLYL-GLYCYL-L-PROLINE)». Journal of Molecular Biology. ٤٣ (3): ٤٦١–٧٧. doi:١٠.١٠١٦/٠٠٢٢-٢٨٣٦(٦٩)٩٠٣٥٢-٠. PMID ٥٤٠١٢٢٨. {cite journal}: نرخی |pmid= بپشکنە (یارمەتی)

بەستەرە دەرەکییەکان