عەلی حەسەن ئەلمەجید
عەلی حەسەن ئەلمەجید | |
---|---|
بە عەرەبی: علي حسن المجيد | |
لەدایکبوون | ٣٠ی تشرینی دووەمی ١٩٤١ تکریت، عێراق |
مردن | ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ بەغدا، عێراق | (٦٨ ساڵ ژیاوە)
ناسناو | Ali le Chimique، le boucher du Kurdistan، Chemical Ali |
ھۆی مەرگ | ھەڵواسین |
شوێنی ناشتن | عۆجە |
خوشک و برا | Abd Hasan Al Majid، Hashim Hasan Almajid |
خزمەکان | سەددام حوسێن |
تاوانبار بە | تاوانی جەنگی، تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی |
پیشە | سیاسەتوان، ئەفسەری سەربازی، تاوانباری جەنگ |
پۆستەکان | Minister of Interior of Iraq، وەزیری بەرگری |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٥٩ |
کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٣ |
ئەندامی حیزبی | حیزبی بەعسی عێراق |
ئایین | سوننە |
پلەی سەربازی | ژەنەڕاڵ |
ناکۆکی | شەڕی ئێران و عێراق، شەڕی کەنداو، شەڕی عێراق، تێکھەڵچوونی نێوان عێراق و کوردەکان |
لقی سەربازی | ھێزە وشکانییەکانی عێراق |
عەلی حەسەن ئەلمەجید (بە عەرەبی: علی حسن عبد المجید التکریتی)(١٩٤١ - ٢٠١٠) ناسراو بە عەلی کیمیایی ژەنەڕاڵی پێشووی سوپای ڕژێمی بەعس و ئامۆزای سەدام حوسێن بوو کە وەکو کەسی یەکەم لە کیمیابارانی شاری ھەڵەبجە بە سزای لەسێدارەدان تۆمەتبار کرا و لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ لەسێدارەدرا بە بڕیارێک لەلایەن دادگای تاوانەکانی بەغداد. ئەو بە یەکێک لە ھاوڕێ نزیکەکانی سەدام حوسێن ھەژمار دەکرا و لە ساڵی ١٩٦٨ دا و لە ڕیزەکانی حیزبی بەعسدا پۆستی «فەریق ڕوکن»ی پێ درا، عەلی کیمیاوی بە دەستەڕاستی سەدام حووسێن پەسن دەکرا و جێبەجێکاری زۆرێک لەو کردارە و تاوانە خوێناوییانە بووە کە دەرھەق بە کورد و عێراقییەکان ئەنجام دراون.[١]
ژیان
عەلی کیمیایی بەپێی بەڵگەنامەکان لە ساڵی ١٩٤١ لە تکریت لە دایک بووە، بەڵام بۆخۆی وتوویەتی لەدایکبووی ساڵی ١٩٤٤ە، تەمەنی منداڵی لە تکریت بەسەر بردووە.[٢] لە ئازاری ١٩٨٧دا بەرپرسی یەکەمی بەعس بووە لە ھەرێمی کوردستان و دەستی بەسەر ھێزەکانی پۆلیس و سوپادا گرتووە. دوای دوو مانگ لە وەرگرتنی پۆستەکەی، دەستی کردووە بە ڕاگواستنی ھاووڵاتیانی کورد بۆ ناوچە بیابانییەکانی عێراق و پڕۆسەی ئەنفالی بە بێسەروشوێنکردنی ١٨٢ ھەزار کورد دەست پێ کردووە.[٣] لە ١٦ی ئازاری ١٩٨٨ دا بە سەرپەرشتی عەلی کیمیایی شاری ھەڵەبجە بە چەکی کیمیاوی بۆردوومان کرا و ٥ ھەزار کەسی کوژرا. لە ئابی ١٩٩٠دا کە ڕێکەوتی داگیرکردنی کوەیت لەلایەن عێراقەوە بوو، عەلی کیمیاوی ڕۆڵی سەرکوتکارانەی ھەبووە. ماوەیەک وەزیری ناوخۆ بووە و لە نێوان ١٩٩١ تا ١٩٩٥دا بووتە وەزیری بەرگری و لە ١٩٩٦یشدا دەستی لە کوشتی سەدام کامیل و حوسێن کامیلی برازا و زاوای سەددام حوسێندا ھەبووە.
لە دەستپێکی پڕۆسەی جەنگی ئازادیی عێراقدا، بەرپرسیارییەتی ناوچەکانی باشووری عێراقی پێ دراوە. لە نیسانی ٢٠٠٣دا ئەوە ڕاگەیندرا کە لە بۆردوومانێکدا کوژراوە، بەڵام دواتر و لە حوزەیراندا ئەو ھەواڵە ڕەت کرایەوە. لە لیستی ئەو ٥٥ تۆمەتبارەی کە ئەمریکا داوای کردبوون لە ڕیزبەندی پێنجەمدا بووە. لە ٢١ی ئابی ٢٠٠٣دا دەستگیر کرا و لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٧دا لەسەر جینۆسایدی ئەنفال سزای لەسێدارەدانی بۆ دەکرا، لە ڕۆژی ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ لە سێدارە درا.[٤]