قالۆنچە
قالۆنچە | |
---|---|
Scientific classification | |
Kingdom: | زنجیرە: گیانەوەران
|
Phylum: | لق: گرێپایان
|
Class: | پۆل: مێرووان
|
Order: | |
See Taxonomy section |
قالۆنچە (بە ئینگلیسی : Beetles)، ناوی گشتی تۆرەمەیەک مێرووە کە دوو باڵی وەک قاپێلکیان ھەیە و بەم بۆنەوە بە باڵقاپ دەناسرێن، چوار باڵیان ھەیە کە دووانی سەروویان قاپێکی ڕەقە و دووی ناوەوە دەپارێزێت.[٢]
قالۆنچە، جۆراوجۆرترین تۆرەمەیە لە مێروواندا. ٤٠ لەسەدی ھەموو مێرووە ناسراوەکانی جیھان لەم تۆرەمەدان. ژمارەیان بە ٣٥٠ ھەزار جۆر دەگا. باڵی قالۆنچەکان بە قاپێلکێکی پارێزەر داپۆشراوە، کە بەر لە فڕین دەبێ لایدەن، جا بفڕن. ھێشتا دۆزینەوەی جۆری نوێ لەم تۆرەمەدا بەردەوامە.
کاتێک لە جان ب. س. ھاڵدەین (John Burdon Sanderson Haldane)، جینیتیکزانی سکۆتلاندی پرسیاریان کرد کە لێکۆڵینەوەی سروشت، چ شتێکی خودای بۆ تۆ دەرخست، وەڵامی داوە:
"حەز و ھۆگری زۆر بە قالۆنچەکان".[٣]
ناوەکانی تر
لە زمانی کوردیدا بۆ ناوی قالۆنچە، ئەم ناوانەش ھاتووە:
- قالۆچە، کێزک، قولاچە، قۆلانچە، قولانجە، قالونچک، قۆلانچێ، قالورە، قۆلە، خازبار، خازیبار، کێز، کێزک
پەراوێز
سەرچاوە
- ویکیپێدیای فارسی - ٢٠١٤
- فەرھەنگی فارسی-کوردیی زانستگای کوردستان