لاری تێسلەر
لاری تێسلەر | |
---|---|
![]() تێسلەر لە ساڵی ٢٠٠٧ | |
لەدایکبوون | لۆڕەنس گۆردن تێسلەر ٢٤ی نیسانی ١٩٤٥ برانکس، نیویۆڕک ستی، ئەمریکا. |
مردن | ١٦ی شوباتی ٢٠٢٠ پۆرتۆلا ڤالی، کالیفۆرنیا، ئەمریکا. | (٧٤ ساڵ ژیاوە)
ڕەگەزنامە | ئەمریکی |
بوارەکان | کاردانەوەی مرۆڤ بۆ ئامێر |
دامەزراوەکان | زیرۆکس، ئەپڵ, ئەمازۆن، وە یاھوو! |
خوێندی باڵا | زانکۆی ستانفۆرد |
ناسراوە بەھۆی | کەت، کۆپی و پەیست |
وێبگە www |
لاری تێسلەر یان لاری لۆڕەنس گۆردن تێسلەر (بە ئینگلیزی: Lawrence Gordon Tesler؛ لەدایکبووی ٢٤ی نیسانی ١٩٤٥ - مردووی ١٦ی شوباتی ٢٠٢٠) زانایەکی کۆمپیوتەر بوو لە بواری کاردانەوەی مرۆڤ بۆ ئامێر (HCI)، کە لە چەندین کۆمپانیای جیھانی کاری کردبوو لەوانەیش: زیڕۆکس پارک، ئەپڵ، یاھوو!، ئەمازۆن... ھتد
بە بنیاتنەری کردەی «لەبەرگرتنەوە-بڕین و دانانەوە» (یان کەت، کۆپی - پەیست) دادەنرێت. تێسلەر لە ٢٤ی نیسانی ١٩٤٥ لە شاری نیوۆرک گەورە بووە و زانستی کۆمپیوتەری لە زانکۆی ستانفۆڕد خوێندووە.
سەرچاوەکان
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Larry Tesler»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢١ی شوباتی ٢٠٢٠.
بەستەرە دەرەکییەکان
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە لاری تێسلەر تێدایە.