لێنزی کامێرا

لێنزی کامێرا

لێنز یان ھاوێنە پارچەیەکی کامێرایە کە وەک دەرچەیەکە بۆ چوونە ژوورەوەی ڕووناکی بۆ نێو کامێرا، و بەکاردێت بۆ وێنەگرتنی ھەر شتێک، واتە بەبێ لێنز کامێرا ناتوانێت وێنە ناگیرێت.

جۆرەکانی لێنز

  • لێنزی ئاسایی normal lens: لێنزێکی ئاساییە و بە پلەی ٥٠° وێنە دەگرێت - لە زۆرینەی کامێراکان لێنزی ئاسایی دادەنرێت.
  • ماکرۆ لێنز macro lens: لێنزێکە بۆ وێنەگرتنی ماددەی ورد وەک زیندەوەری ورد کە بە ٢٥° پلە وێنەکان دەگرێت - واتە وێنەکانی دەبێت بچووکتر بێت لە لێنزی ئاسایی (نۆرماڵ).
  • wide-angle lens: ئەم لێنزە بۆ وێنەگرتنی مەودای زۆرە واتە دەتوانێت زۆرتر لە ٦٠° پلە بووایە
  • تێلی یان دوورە لێنز elephoto lens: ئەم لێنزە بەکاردێت بۆ وێنەگرتنی وێنە دوورەکان لە مەودایەکی زۆر دوور - بەزۆری بەکاردێت لە وێنەگرتنی وەرزشی یان وێنەگرتنی سرووشتی و ئاژەڵە کێوییەکان.
  • لێنزی چاوی ماسی Fish eye lens: بە جۆرێ لە لێنزەکان دادەنرێت بەڵام خۆی جۆرێکە لە wide-angle lens بەڵام لە جۆری ultra wide-angle lens کە ئەم جۆرەیان وەک چاوی ماسی وێنە دەگرێت لایەکان وێنەکە دەچەمێنێتەوە.

گالێری