لەی جوون
لەی جوون | |
---|---|
雷军 | |
![]() | |
لەدایکبوون | شیانتاو، ھوبی، چین | ١٦ی کانوونی یەکەمی ١٩٦٩
نیشتەجێی | پێکەن، چین |
خوێندنگە | زانکۆی ووھان[١] |
پیشە | ھاودامەزرێنەر & دامەزرێنەری کۆمپانیای شاومی[٢] سەرۆکی کینگ سۆفت سەرۆکی UCWeb Inc. سەرۆکی YY.com[٣] |
ناسراوە بە | دامەزرێنەری شاومیەھەڵەی ژێدەرەکان: The opening <ref> tag is malformed or has a bad name |
ھاوسەر | چان تانگ (张彤) |
مناڵ(ەکان) | ٢ |
وێبگە | Lei Jun's Blog |
لەی جوون لەدایک بووی ١٦ی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٦٩، بلیۆنێرێکی چینیە و ھاودامەزرێنەری کۆمپانیای شاومیە، یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنەر و دروستکەری مۆبایل لەجیھان.
ژیاننامە
لەی لەدایکبووی ١٦ی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٦٩ لەشیانتاو٫ ھوبی٫ چین. لەساڵی ١٩٨٧ خوێندنی ناوەندی تەواو کرد لە قوتابخانەی میانیانگ و دەستی بەخوێند کرد لە زانکۆی ووھان. لە ساڵی ١٩٩٢دا چووە نێو کۆمپانیای کینگسۆفت وەک ئەندازیارێک٫ دوواتر بوو بە بەڕیوەبەری کۆمپانیاکە لە ١٩٩٨، وە لەی بەھۆی خراپی تەدروستی دەستی لەکار کێشایەوە وەک سەرۆک و بەڕیوەبەری کینگسۆفت لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧.
|لە ساڵی ٢٠٠٠ Joyo.comی bookstoreی سەرھێڵی دامەزراند٫ کە فرۆشتیە ئەمازۆن بە بڕی ٧٥ میلیۆن دۆلار لە ٢٠٠٧.
|لە ٢٠٠٨ بوو بە سەرۆکی UCWeb.
|لە ٢٠١١ دووبارە چوەوە نێو کینگسۆفت وەک سەرۆک.
|لە ٢٠١٣ لەی جوون دیاری دەکرێت وەک نوێنەری نەتەوەی کۆنگرێس.
|لە ٢٠١٤ ناوی دەچێنە نێو فۆربس وەک بازرگانی ساڵ.
شاومی
لە ٦ی نیسانی ٢٠١١ کۆمپانیای شاومی دامەزرا لە لایان لەی جوون٫ کۆمپانیایەکی تەکنۆلۆجی بەرھەمھێنەری مۆبایلی زیرەکە.
|ئەم کۆمپانیایە مۆبایلی زیرەک، تابلێت، تەلەڤیزیۆن، ڕاوتەر، بانکی ووزە، بڵندگۆی گوێ، وە پاکەرەوەی ئاو، و تەنانەت ڕۆبۆتی بۆشای و سکوتەر.
ژیانی کەسی
لەی جوون ھاوسەرگیری کردووە لە گەڵ چان تانگ، و دوو منداڵیان ھەیە.
سەرچاوەکان
- ^ ئ ا Lei Jun، Forbes، ٥ی ئازاری ٢٠١٤، لە ٢١ی شوباتی ٢٠١٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە، لە ٥ی ئازاری ٢٠١٤ ھێنراوە
- ^ Xiaomi Management، Xiaomi Tech، ٥ی ئازاری ٢٠١٤، لە ڕەسەنەکە لە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە، لە ٥ی ئازاری ٢٠١٤ ھێنراوە
- ^ Lei Jun، CrunchBase، ٥ی ئازاری ٢٠١٤، لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی شوباتی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە، لە ٥ی ئازاری ٢٠١٤ ھێنراوە
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی چین
- دەروازەی کۆمپیوتەر
- دەروازەی زانستی کۆمپیوتەر
- دەروازەی تۆپی پێ