بزوێنەر
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/1/1b/Mercedes_V6_DTM_Rennmotor_1996.jpg/220px-Mercedes_V6_DTM_Rennmotor_1996.jpg)
بزوێنەر یان مۆتۆر (لە بنەڕەتدا وشەیەکی لاتینییە و بە مانای بزوێنەر و جووڵەپێکەرە) مەکینەیەکە داڕێژراو بۆ گۆڕینی وزە بە جووڵەی میکانیکی.[١][٢] بزوێنەرە گەرمایییەکان کە بریتین لە بزوێنەرەکانی سووتانی ناوەکی و بزوێنەرەکانی سووتانی دەرەکی (وەکوو بزوێنەری ھەڵم) بۆ دروستکردنی گەرما و پاشان دروستکردنی جووڵە لەو گەرمایە، سووتەمەنی بەکار دەبەن. بزوێنەرە کارەبایییەکان وزەی کارەبایی دەکەن بە جووڵەی میکانیکی، بزوێنەرە ھەوایییەکان ھەوای پەستاوتە بەکار دێنن و ئەوانی تر - وەکوو ئەوانەی وا کاتژمێرەکان دەخەنە کار وزەی ئێلاستیک بەکار دەبەن. لە سیستەمە بایۆلۆژیکییەکاندا، بزوێنەرگەلی گەردی، وەکوو میووزین لە ماسوولکەکاندا، بۆ دروستکردنی جووڵە وزەی کیمیایی بەکار دەبەن.
سەرچاوەکان
- ^ «Definition of motor | Dictionary.com». www.dictionary.com (بە ئینگلیزی). لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Definition of ENGINE». www.merriam-webster.com (بە ئینگلیزی). ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٣. لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە بزوێنەر تێدایە.