مۆسیقای کایەی ڤیدیۆیی
مۆسیقای کایەی ڤیدیۆیی | |
---|---|
![]() | |
لقی | score |
مۆسیقای کایەی ڤیدیۆیی ھەریەک لە تراکی دەنگی و مۆسیقای پاشبنەما لەخۆدەگرێت کە بۆ یارییەکی ڤیدیۆیی دروستکراون. ئەم مۆسیقایانە دەتوانن کۆمەڵێک مۆسیقا و مێلۆدی خاو تا پارچە خێراکان لەخۆ بگرن. ئەم مۆسیقایانە بە ئامێر و کەرستەی جۆراوجۆر بۆ ژەنینی گۆرانی ئامادە دەکرێن، کە بەپێی شارەزایی ئاوازدانەر بەکاردێت. پرۆسەی ئامادەکردن و دروستکردنی مۆسیقا بۆ یارییە کۆمپیوتەرییەکان لەگەڵ دروستکردن و دیزاینکردنی یارییەکاندا پێشکەوتووە. بەم شێوەیە یارییە کۆنەکان گۆرانی کۆنتر و سادەتریان ھەبوو کە بە ڕیتمێکی بنەڕەتی پێشکەش دەکران؛ ئەمەش لە کاتێکدایە لە ساڵانی ڕابردوودا پڕۆسەی دروستکردنی میوزیک بۆ یارییە کۆمپیوتەرییەکان پێشکەوتنی زۆری بەخۆیەوە بینیوە، بەجۆرێک بۆ ئەم مەبەستەش گرووپ و تیمی تایبەتمەند لە بواری دیزاینی مۆسیقای یارییەکاندا بەکاردەھێنرێن. ئەم کەسانە کە بە تایبەتی سەرنجیان لەسەر پرسی دروستکردنی پارچە موزیکەکانە، کۆمەڵێک مۆسیقای باکگراوند و گۆرانی باکگراوند بەپێی پرەنسیپە پیشەیییەکانی نواندنی دەنگی و ھاوئاھەنگی لەگەڵ چیرۆک و پرۆسەی یارییەکەدا دیزاین و جێبەجێی دەکەن.[١]
سەرچاوەکان
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Video game music»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣.
- ^ «Distant World: International Final Fantasy Concert Series». Ffdistantworlds.com. لە ٢٥ی ئایاری ٢٠١١ ھێنراوە.
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی تەلەڤیزیۆن
- دەروازەی کۆمەڵگا
- دەروازەی مێژوو
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی مۆسیقا
- دەروازەی ھونەرەکان
- دەروازەی کایەی ڤیدیۆیی