میگاواتی سوکارنۆپوتری

میگاواتی سوکارنۆپوتری
بە ئیندۆنیزی: Megawati Soekarnoputri, Megawati Sukarnoputri
لەدایکبوون (١٩٤٧-٠١-٢٣) ٢٣ی کانوونی دووەمی ١٩٤٧ (تەمەن ٧٧ ساڵ)
Yogyakarta، ئیندۆنیزیا
ناوی کاتی لەدایکبوونDyah Permata Megawati Setyawati Soekarnoputri
باوکSukarno
دایکFatmawati
ھاوسەرSurindro Supjarso، Hassan Gamal Ahmad Hasan، Taufiq Kiemas
منداڵMuhammad Rizki Pratama، Muhammad Prananda Prabowo، Puan Maharani
پیشەسیاسەتوان
پۆستەکانPresident of Indonesia، Vice President of Indonesia
پەروەردەUniversity of Indonesia، Padjadjaran University
دەقی بەستراوPDI-P
ئەندامی حیزبیIndonesian Democratic Party – Struggle، Indonesian Democratic Party
کاندید لە ھەڵبژاردنی2009 Indonesian presidential election، 2004 Indonesian presidential election
نەژادMinangkabau
ئایینئیسلام
بەشداربووە لە13th World Chinese Entrepreneurs Convention
وێبگەhttp://www.megawatisoekarnoputri.com/
بەستەری وەسفکراوhttps://indonesiatatler.com/tatler-list/500list/megawati-soekarnoputri، https://www.tatlerasia.com/people/megawati-soekarnoputri

میگاواتی پیرماتا سیتیاواتی سوکارنۆپوتری (Megawati Sukarnoputri؛ لە دایکبووی ٢٣ی کانوونی دووەمی ١٩٤٧) کەسایەتی ژنە سیاسەتوانی ئیندەنووسییە، ئەو لە ماوەی ٢٣ی تەممووزی ٢٠٠١ تاوەکوو ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٤ بووە پێنجەمین سەرۆکی وڵای ئیندەنووسیا. ئەو لە ماوەی ٢١ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٩ تاوەکوو ٢٣ی تەممووزی ٢٠٠١ جێگری سەرۆکی وڵاتەکەی بوو.[١]

ئەو یەکەم ژنە سەرۆکایەتی وڵاتەکەی بگرێتە ئەستۆ، هەروەها شەشەم ژنە لە وڵاتێکی موسڵمانان ئەو پۆستەر وەربگرێت. دوای تەوابوونی وادەی سەرۆکایەتی، لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٠٤ و ٢٠٠٩ دوو جار خۆی هەڵبژاردەوە بۆ سەرۆکایەتی وڵاتەکەی بەڵام لە دەنگدان نەیبردەوە.

ئەو سەرۆکی ئێستا پارتی دێموکراتی زەحمەتکێشی ئیندەنووسییە، کە حیزبێکی چەپی ناوەندە، هەروەها یەکێکە لە حیزبە گەورەکانی ئیندەنووسیا. میگاواتی سوکارنۆپوتری کچە گەورەی سوکارنۆ، یەکەم سەرۆکی وڵاتی ئیندەنووسیایە.[٢] میگاواتی سوکارنۆپوتری ئەندامە لە ئەنجومەنی ژنانی سەرکردەی جیهان، کە دامەزراوەیەکە بۆ کۆکردنەوەی ئەو ژنانەی لە پلەی سەرۆکی وڵات و سەرۆک وەزیرانی وڵاتانی جیهان بوون.[٣]

سەرچاوەکان

  1. ^ «Megawati Sukarnoputri | Biography & Facts». Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). لە ١ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ «Megawati Sukarnoputri». The Muslim 500 (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. ^ MEGAWATI SUKARNOPUTRI، ماڵپەڕی councilwomenworldleaders، ڕۆژی ٨ی ئازاری ٢٠٢١ هێنراوە.