مەدینە

مزگەوتی ئەلنەبەوی
مەدینە
المدینة المنورة
وڵات عەرەبستانی سعوودی
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم١،٣٠٠،٠٠٠
زمان و ئایین
 • زمانعەرەبی
 • ئایینئیسلام

مەدینە (بە عەرەبی:المدينة المنورة) یەکێک لە شارەکانی عەرەبستانی سەعوودییە کە لە ناوچەی حیجاز ھەڵکەوتووە كه‌تیایدا ئیسلام په‌ره‌ی سه‌ندوه‌ و گه‌شه‌ی كردوه‌ و بڵاو بووەته‌وه‌، وە شاری مەدینە بە یەکەم پایتەختی دەوڵەتی ئیسلامی دادەنرێت، شاری مەدینە نزیکەی ٤٠٠ کیلۆمەتر لە شاری مەککەوە دوورە.

ناوی مەدینە

پێشت ١٦٠٠ ساڵ لەهاتنی پێغەمبەری ئیسلام ناوی ئەم شارە یەسریب بوو کەبەمانای مانگا دێت ، دواتر پێغەمبەری ئیسلام ناوەکەی گۆڕی بۆ مەدینە کەبەمانای شار دێت

ئایینی کۆن و نوێ لە مەدینە

شاری مەدینە لەکۆندا زۆر لە بیرووباوەڕی لە خۆ گرتبوو لەوانە بتپەرستی و بێ باوەڕی لە ئایین یان پەیڕەوکردنی ئایینی یەھوودییەت بەڵام دوای هاتنی ئیسلام بۆ شار و گرتنی دەسەڵات لەلایەن ئیسلامیەکانەوە چەند یاسایەک دەرچوو بۆ گشت بیرو باوەڕەکان کە ئەوان پشتگیریان لێ دەکەن و دەیانپارێزن دواتر کۆمەڵەی یەهوودیەکان سەرپێچی یاساکانیان کرد بەمەش دوورخرانەوە لە شاری مەدینە ، لە ئێستادا مەدینە شارێکە زۆرینەی دانیشتوانی پەیڕەوی ئایینی ئیسلام دەکەن.

ڕووی گەشتیاری و ئابووری

بەوەی مەدینە یەکەم پایتەختی دەوڵەتی ئیسلام بوو بۆتە شارێکی گرنگ لەلایەن مووسڵمانانی ئێستا و ڕابردوو وە ساڵانە بە چەندەها مووسڵمان سەردان شارەکە دەکەن بەمەبەستی گەیاندنی حەج و عەمرە ، ئەمەش بە یەکێ لە بنچینەکانی داهاتی شارەکە دادەنرێت

مزگەوتی پێغەمبەری ئیسلام لە مەدینە

شوێنەوارەکانی شارەکە

چیاکان

شاری مەدینە چەند شاخێکی تیایە لەوانە:

  • چیای ئەحەد
  • چیای وەرقان
  • چیای سلع
  • چیای ڕایە

مزگەوتەکانی مووسڵمانان

  • مزگەوتی پێغەمبەر
  • مزگەوتی قووبا
  • مزگەوتی قبلتین
  • مزگەوتی فەتح
  • مزگەوتی عەلی کوڕی تاڵیب
  • مزگەوتی دوو خەلیفە

گۆڕستانی بەقیع

ئەو گۆڕستانەیە کە گۆڕی پێغەمبەری ئیسلام و خەلیفەکان ڕایشیدین و زۆرینەی شوێنکەوتوانی ئیسلام کە لەسەر دەمی پێغەمبەری ئیسلام کە مووسڵمان بوون ، وە لەئێستا و ڕابردوودا ئەو کەسانەی لە مەدینە کۆچی دوایی دەکەن لەم گۆڕسانە دەنێژرێن وەک ڕێزێک بۆیان

وێنەی گۆڕستانی بەقیع

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان