ویکیپیدیای ئیسپانی
![]() | |
![]() پەڕەی سەرەکی ویکیپیدیای ئیسپانی لە کانوونی دووەمی ٢٠١٢ | |
چەشنی وێبگە | ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد |
---|---|
بەردەستە بە | ئیسپانی |
بارەگا | مەیامی، فلۆریدا |
خاوەن | دامەزراوەی ویکیمیدیا |
دروستکراو لەلایەن | ١١ی ئایاری ٢٠٠١ |
وێبگە | es |
بازرگانی | نەخێر |
تۆمارکردن | بژاردەیی |
ویکیپیدیای ئیسپانی (بە ئیسپانی: Wikipedia en español) یەکێکە لە وەشانەکانی ویکیپیدیا کە بە زمانی ئیسپانی دەنووسرێت، ویکیپیدیای ئیسپانی وەک ویکیپیدیایەکانی تر ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادە و ھەمووان دەتوانن دەستکاری پەڕەکان بکەن بێجگە لە چەند پەڕەیەک کە تەنیا بەکارھێنەرە خاوەن ھەژمارەکان دەتوانن دەستکاری بکەن.
ویکیپیدیای ئیسپانی لە ڕێکەوتی ١١ی ئایاری ٢٠٠١ دامەزرا و لە ٨ی ئازاری ٢٠٠٦ بە ١٠٠،٠٠٠ وتار و لە ١٦ی ئایاری ٢٠١٣ بە ١،٠٠٠،٠٠٠ وتار گەیشت. ویکیپیدیای ئیسپانی بەپێی ژمارەی بەکارھێنەر لەدوای ویکیپیدیای ئینگلیزی دووەمین ویکیپیدیا[١] و بەپێی ژمارەی وتار نۆھەمین ویکیپیدیایە.
ویکیپیدیای ئیسپانی ھەتا ئێستا ٧٬٣٤١٬١٦٨ ھەژماری بەکارھێنەرانی تێدا دروست کراون، ٥٦ بەڕێوەبەر و ٢٬٠٠٨٬٧٧٦ وتاری ھەن.
ئەمانەش ببینە
سەرچاوەکان
- ^ «List of Wikipedias». wikimedia.org. لە ٣٠ی ئابی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بە ویکیپیدیای ئیسپانی
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە ویکیپیدیای ئیسپانی تێدایە.