٣١ی ئایار
٣١ی ئایار ١٥١ـەم ڕۆژی ساڵە، (١٥٢ـەم لە ساڵە پڕەکاندا) لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ٢١٤ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتایی ساڵ
ڕووداوەکان
- ١٧٩٠: مافی لەبەرگرتنەوە لە ئەمریکا لەسەر دەستی جۆرج واشینگتن بوو بە یاسا.
- ١٨٨٩: لە ڕووداوی ڕووخانی بەنداوی ساوت فۆرک لە پێنسیلڤانیای ئەمریکا زیاتر لە دوو ھەزار کەس مردن.
- ١٩٢٤: ھێزی ئاسمانیی بەریتانیا شاری سلێمانی بۆردمان کرد و لە ئەنجامدا نزیکەی حەفتا و پێنج ماڵی شارەکە وێران بوون و ژمارەیەکیش بوونە قوربانی.
- ١٩٣١: جەیمس کلارک ڕۆز بەستەڵەکی باکووری دۆزییەوە.
- ١٩٥٢: بەرلین بوو بە دوو بەشەوە.
- ١٩٦٢: ئادۆڵف ئایشمەن ئەفسەری ئێس ئێسی ئەڵمانیای نازی بە تاوانی ھۆلۆکۆست لە جەنگی جیھانیی دووەمدا لە ئیسرائیل ئیعدام کرا.
- ٢٠٠٢: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە ئەندامی سۆسیال ئینتەرناسیۆنال.
لە دایکبوونەکان
- ١٨١٩: واڵت ویتمان، وتارنوس، شاعیر و ڕۆژنامەوانی ئەمریکایی (مردووی ١٨٩٢
- ١٩٣٠: کلینت ئیستوود، ئەکتەر و دەرھێنەری ئەمریکایی
مردنەکان
- ١٨٠٩: یۆسێف ھایدن، مۆسیقاژەنی نەمسایی (لەدایکبووی ١٧٣٢)
- ١٨٣٢: ئێڤاریست گالوا، ماتماتیکزان و شۆڕشگێڕی فەڕانسەوی (لەدایکبووی ١٨١١)
بۆنەکان
بەستەرە دەرەکییەکان
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە May 31 تێدایە.