٩٧ەمین خەڵاتەکانی ئۆسکار

ئاھەنگی ٩٧ەمین خەڵاتەکانی ئۆسکار، کە لەلایەن ئەکادیمیای ھونەرەکان و زانستەکانی وێنەی جووڵاو (ئەی ئێم پی ئێس) پێشکەش کرا، لە ٢ی ئازاری ٢٠٢٥ لە شانۆی دۆڵبی لە ھۆڵیوود، لۆس ئەنجلۆس بەڕێوەچوو. لە ماوەی ئێوارەکەدا، ئەکادیمی ھونەرەکان و زانستەکانی وێنەی جووڵاو خەڵاتەکانی ئەکادیمی (ئۆسکار) لە ٢٣ پۆلێندا پێشکەش کرد، ڕێزی لەو فیلمانە گرت کە لە ساڵی ٢٠٢٤ بڵاوکرابوونەوە. ڕێوڕەسمەکە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەلایەن ئەی بی سییەوە پەخش کرا و بۆ یەکەم جار لەسەر ھولو سترییەم کرا.[١][٢][٣] کۆنان ئۆوبراین بۆ یەکەم جار بەڕێوەبەری ڕێوڕەسمەکە بوو، لەگەڵ ڕاج کاپوور و کاتی موڵان کە وەک بەرھەمھێنەری جێبەجێکار گەڕانەوە.[٤][٥][٦][٧]

ئانۆرا پێنج خەڵاتی سەرەکی بردەوە، لەوانە باشترین فیلم. براوەکانی تر بریتی بوون لە زە برووتالیست بە سێ خەڵات، دیون: بەشی دوو، ئیمیلیا پێرێز، و ویکێد بە دوو خەڵات بۆ ھەر یەکێکیان، و کۆنکلەیڤ، فلۆو، ئای ئەم نۆت ئە ڕۆبۆت، ئای ئەم ستیل ھێر، لەژێر سێبەری داری سەروودا، نۆ ئەزەر لاند، زە ئۆنلی گێرل ئین زە ئۆرکێسترا، ئە ڕییەڵ پەین، و زە سەبستانس بە یەک خەڵات بۆ ھەر یەکێکیان.

سەرچاوەکان

  1. ^ «The Academy and ABC Announce Show Date for 97th Oscars» (ھەواڵ). Academy of Motion Picture Arts and Sciences. April 10, 2024. لە January 22, 2025 ھێنراوە. {cite press release}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  2. ^ Davis، Clayton (١٠ی نیسانی ٢٠٢٤). «Oscars 2025: Academy Sets Date and Nominations Timeline for 97th Ceremony». Variety. لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  3. ^ Pedersen، Erik (١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤). «Oscars Will Stream Live on Hulu for First Time». Deadline Hollywood. لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  4. ^ «Conan O'Brien to host 97th Oscars» (ھەواڵ). Academy of Motion Picture Arts and Sciences. November 15, 2024. لە January 11, 2025 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە November 15, 2024 ھێنراوە. {cite press release}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  5. ^ Hammond، Pete (١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤). «Conan O'Brien Set to Host 97th Oscars». Deadline Hollywood. لە ٤ی شوباتی ٢٠٢٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  6. ^ «Raj Kapoor and Katy Mullan return as executive producers of the 97th Oscars» (ھەواڵ). Academy of Motion Picture Arts and Sciences. October 28, 2024. لە January 11, 2025 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە October 28, 2024 ھێنراوە. {cite press release}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  7. ^ Ryzik، Melena (٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥). «Conan O'Brien is Terrified of the Oscars. (He's Hosting Anyway.)». The New York Times. لە ٣ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.