پارتی کۆمۆنیستی کوردستان (تورکیا)

پارتی کۆمۆنیستی کوردستان
Partiya Komunistê Kurdistan (KKP)
سەرۆکمحەممەد باران
دامەزراندن١٩٨٢
ماڵپەڕی ھەواڵیدەنگی کوردستان
ئایدۆلۆژیاکۆمۆنیزم
ناسیۆنالیزمی کوردی
شوێنی سیاسیچەپی ڕادیکال
ماڵپەر
http://partiyakomunistekurdistan.org
http://kurdistankomunistpartisi.com
ئاڵای حیزب

پارتی کۆمۆنیستی کوردستان یان کەکەپە (بە کوردیی باکووری: Partiya Komunistê Kurdistan، بە تورکی: Kürdistan Komünist Partisi) پارتێکی سیاسیی کۆمۆنیستی کوردەکانی باکووری کوردستانە. پارتی کۆمۆنیستی کوردستان ئێستاکە بە دەستی محەممەد باران ڕێبەری دەکرێت.

مێژوو

ئەم پارتە لە ساڵی ١٩٨٢دا وەکوو لقی کوردستانی حیزبی کاری کۆمۆنیستییی تورکیا دامەزراوە. لە ساڵەکانی ناوێنی ١٩٨٠ ھەتا ١٩٨٢ لقی کوردستانی ئەم حیزبە لەژێر ناوی ڕێکخراوەی کوردستانی سەربەخۆ (بە تورکی: Kürdistan Özerk Örgütü; KÖÖ) چالاک بوو.[١] لە ساڵی ١٩٩٠دا پارتی کۆمۆنیتی کوردستان بوو بە حیزبێکی سەربەخۆ.

بەپێی بەرنامەی پارتی کۆمۆنیستی کوردستان، ئامانجی ئەم پارتە دامەزراندنی کۆماری سۆسیالیستیی گەلی کوردستانە.[٢] ئەندامەکانی پارتی کۆمۆنیستی کوردستان وەکوو سینان چیفتیوورەک لە ساڵی ٢٠١١ لە دامەزراندنی پارتی ئازادی و سۆسیالیزم بەشدار بوونەتەوە.

ڕۆژنامەی سەرەکیی پارتی کۆمۆنیستی کوردستان دەنگێ کوردستانە. پارتی کۆمۆنیستی کوردستان ھەروەھا خاوەنی کۆمیتەیەک لە وڵاتی ئەڵمانیایە.

سەرچاوەکان

  1. ^ «پرسی گەلی کورد: ھیوای وڵاتێکی ئازاد و ئاشتیخواز». زانکۆی ڤالێنسیا (بە ئیسپانی). لە ١٨ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ «دەنگی کوردستان». www.dengekurdistan.com. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە. {cite web}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی)

بەستەرە دەرەکییەکان

داڕێژە:کۆلکە پارتی کۆمۆنیستی