پێنێلۆپی کروز
Penélope Cruz | |
---|---|
لەدایکبوون | پێنێلۆپی کروز سانچێز ٢٨ی نیسانی ١٩٧٤ مەدرید، ئیسپانیا |
نەتەوە | ئیسپانی |
پیشە |
|
چالاکبوون | ١٩٨٩-تا ئێستا |
ھاوسەر | خاڤیر باردەم (ھاوسەرگیری ٢٠١٠) |
مناڵ(ەکان) | ٢ |
پێنێلۆپی کروز سانچێز (لەدایکبووی ٢٨ی نیسانی ١٩٧٤ لە شاری مەدریدی ئیسپانیا) خانمە ئەکتەرێکی تەلەڤیزیۆنی و فیلمی ئیسپانییە و لە چەندین جۆری جیاوازی فیلمدا بەژداری کردووە. پێنێلۆپی بۆ یەکەم جار لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بەرچاو کەوت کاتێک لەناو ٣٠٠ کچی دیکەدا ھەڵبژێردرا لە کێبڕکێیەک، ئەمە بووە ھۆی ئەوەی کە لە تەلەفزیۆن و لە ڕیکلامەکان کاری نواندنی پێ بدرێت و دواتر لە یەکەم فیلمیدا دەرکەوت لە ساڵی ١٩٩٢. پێنێلۆپی لە ساڵی ٢٠١٠ەوە ھاوسەرگیری لەگەڵ خاڤیر باردەم کردووە و دوو منداڵیان ھەیە.[١][٢]
سەرچاوەکان
- ^ «Penélope Cruz». Biografías y Vidas. لە ١٩ی شوباتی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «Penelope Cruz Biography». Famous People. لە ١٩ی شوباتی ٢٠١٦ ھێنراوە.