پەرەپێدەری کایەی ڤیدیۆیی

پەرەپێدەری کایەی ڤیدیۆیی یان گەشەپێدەری کایەی ڤیدیۆیی (بەئینگلیزیی: Video Game Developer) پەرەپێدەرێکی نەرمامێرە کە تایبەتمەندە لە بواری پەرەپێدانی کایەی ڤیدیۆییدا کە بریتییە لە پرۆسەی بەرھەمھێنانی کایەی ڤیدیۆیی.[١][٢] پەرەپێدەری کایەی ڤیدیۆیی دەکرێت تاکەکەسێک[٣] یان گرووپێک بێت لە کارمەندی کۆمپانیایەکی دیاریکراو کە لەنێوان خۆیاندا ئەرکەکانیان دابەش کردووە بۆ چەند بوارێکی جیاواز، لەوانە بەرنامەسازی، شێوەسازی، ھوونەری، تێستکردن و ھتد. زۆرینە کۆمپانیاکانی پەرەپێدانی کایەی ڤیدیۆیی خاوەنی پاڵپشتی ماددیی و بەبازاڕکردنن لەلایەن بڵاوکەرەوەکانی کایەی ڤیدیۆیی.[٤] ئەو پەرەپێدەرانەی کە پاڵپشتی ماددی خۆیان بۆخۆیان دابین دەکەن پێیان دەگووترێت سەربەخۆ و زۆرینەی کات کایەی ڤیدیۆیی سەربەخۆۆ درووست دەکەن.[٥]


سەرچاوەکان

  1. ^ Bethke، Erik (٢٠٠٣). Game development and production. Texas: Wordware Publishing, Inc. لاپەڕە ٤. ژپنک ١-٥٥٦٢٢-٩٥١-٨.
  2. ^ McGuire، Morgan؛ Jenkins، Odest Chadwicke (٢٠٠٩). Cre ating Gmes: Mechanics, Content, and Technology. Wellesley, Massachusetts: A K Peters. لاپەڕە ٢٥. ژپنک ٩٧٨-١-٥٦٨٨١-٣٠٥-٩.
  3. ^ Bob، Ogo. «Electronic Game School». Teacher. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  4. ^ Bates، Bob (٢٠٠٤). Game Design (چاپی 2nd). Thomson Course Technology. لاپەڕە ٢٣٩. ژپنک ١-٥٩٢٠٠-٤٩٣-٨.
  5. ^ Gnade، Mike (١٥ی تەممووزی ٢٠١٠). «What Exactly is an Indie Game?». The Indie Game Magazine. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ ھێنراوە.