پەڵەی خۆری
پەڵەی خۆری دیاردەیەکی سەر ڕۆشنەگۆی خۆرە، بە شێوەی پەڵەی کاتی دەردەکەوێت و لە ناوچەکانی دەوروبەری تاریکترە. ناوچەی پلەی گەرمیی ڕووییی کەمەوەبووی سەر خۆرە، بەھۆی خەستیی لێشاوی موگناتیسییەوە دروست دەبێت کە ڕێگری لە ھاوھەڵگری دەکات. پەڵەی خۆری لەنێو ناوچە چالاکەکاندا، و بەزۆری بە جووتێک لە جەمسەرێتیی موگناتیسیی پێچەوانە دەردەکەوێت.[٢] ژمارەیان بەپێی سووڕی خۆری دەگۆڕێت کە نزیکەی ١١ ساڵ دەخایەنێت.
سەرچاوەکان
- ^ «Gentle giant sunspot region 2192url-status=live». لە ٢ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Sunspots» (PDF). NOAA. لە ٢ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{cite web}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)