چارڵز سەندێرز پێرس
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/5/58/Charles_Sanders_Peirce.jpg/220px-Charles_Sanders_Peirce.jpg)
چارڵز سەندێرز پێرس (لەدایکبووی ١٠ی ئەیلوولی ١٨٣٩–مردووی ١٩ی نیسانی ١٩١٤) فەیلەسووف، لۆژیکزان و ماتماتیکزانێکی ئەمریکایی بوو کە ھەندێ جار وەک «باوکی پراگماتیزم» ناوی دەبرێت. کارە بڵاوکراوەکانی نزیکەی ١٢٬٠٠٠ لاپەڕەی چاپی و دەستنووسە بڵاونەکراوەکانی نزیکەی ٨٠٬٠٠٠ لاپەڕەیەک دەبێت. نووسراوەکانی گەلێ بابەتان لە باوەش دەگرێ، لە ماتماتیک و زانستە فیزیکییەکان لە پەڕێکییەوە، ھەتا ئابوورزانی و دەروونناسی و دیکەی زانستە کۆمەڵایەتییەکان لەو پەڕەکەی ترییەوە.[١]
سەرچاوەکان
- ^ مەدخەلی چارڵز سەندرێز پێرس ١ی ئایاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. لە ئینسایکلۆپیدیای فەلسەفەی ستەنفۆرددا