ڕاڵف واڵدۆ ئێمەرسۆن

وێنەیەکی ئێمەرسۆن، ساڵی ١٨٥٧

راڵف واڵدۆ ئێمەرسۆن (٢٥ی ئایاری ١٨٠٣ - ٢٧ی نیسانی ١٨٨٢) (بە ئینگلیزی: Ralph Waldo Emerson) فەیلەسۆف، نووسەر و شاعیری ئەمریکیی سەدەی نۆزدەیە. ئێمەرسۆن بە ڕێبەری جوڵانەوەی ترانسێندێنتاڵیزم ناسراوە. ھاوچەرخی شاعیران و نووسەرانی وەکوو ئێمیلی دیکینسۆن و ھێنری دەیڤید سۆرۆ بووە و کاریگەریی لەسەر ئەوان و باقیی ھاوچەرخانی خۆی داناوە.[١] لە ماوەی ژیانیدا وەکوو شاعیر و بیرمەندێکی گرنگی ئەمریکا دەناسرا. دواتریش کاریگەریی ھەر ماوە و بە یەکێ لە گرنگترین فەیلەسۆفانی ئەمریکا دادەنرێت.

بڕێک لە کارەکانی

  • وتارەکانی ئێمەرسۆن
  • پیاوە ھەڵبژاردەکان
  • کۆمەڵگە و تەنیایی
  • ھۆنراوەکانی ئێمەرسۆن

وتارە تاکەکان

  • وتاری سروشت
  • وتاری متمانە بە خۆ
  • وتاری ئەزموون

پەراوێزەکان

سەرچاوە

راڵف واڵدۆ ئێمەرسۆن لە ئینسایکلۆپیدیای فەلسەفەدا (بە ئینگلیزی)