ڕۆژی جیھانیی کرێکاران

ڕێپێوانی کرێکاران لە ڕۆژی کرێکاران لە ژاپۆن ساڵی ١٩٢٠
ڕێپێوانی پارتی سۆشیالدیموکراتی سوید لە ستۆکھۆڵم لە ڕۆژی کرێکاران
پارتی کۆمۆنیستی میسر لە گۆڕەپانی تەحریر لەڕۆژی کرێکاران

ڕۆژی جیھانیی کرێکاران (ڕۆژی کرێکاران[١] یان ڕۆژی ئایار[٢][٣]) (بە ئینگلیزی:International Workers' Day) ڕۆژی جێژنی کرێکاران تایبەتە بەچینی کرێکار و ئیشکەران، ئەو ڕۆژە دەکەوێتە ١ی ئایاری ھەموو ساڵێک. لە نزیکەی ھەشتا وڵاتی جیھانی پشووی ڕەسمییە، لەم ڕۆژەدا کرێکاران و بزووتنەوە کرێکارییەکان لەوانە سۆسیالیزمەکان و کۆمۆنیستەکان و ئانارکیزم بەڕێپێوان و چالاکی و ڕێپێوان یادی ڕۆژەکە دەکەنەوە.

لە ئەمریکا و کەنەدا، ڕۆژی کرێکران لە یەکەم دووشەممە لە مانگی ئەیلوول یادی ڕۆژی کرێکاران دەکرێتەوە.[٤]

بنچینەی ڕۆژی کرێکاران

لە ساڵی ١٨٥٦ دا کرێکارانی ئۆسترالیا لە پێناوی چەسپاندنی ٨ سەعات کار لە ڕۆژێک دا کۆبوونەوە. ئەم ڕۆژەی ئەو مەراسیمەیان تێیدا بەرپاکرد ٢١ ی نیسان بوو. لە سەرەتادا کرێکارانی ئوسترالیا بە تەنھا ساڵی ١٨٥٦ یان لە بەر چاو گرتبوو، بەڵام مەراسیمی یەکەمین ساڵ کاریگەری گرنگی دانا لە سەر جەماوەری پرۆلیتاریای ئوسترالیا، ھەربۆیەش وابڕیاردرا ھەموو ساڵێک بکرێتەوە.

ڕووداوەکەی شیکاگۆ

لە یەکی ئایاری ١٨٨٦دا، زیاتر لە ٣٤٠٫٠٠٠ کرێکار لە ئەمریکا دەستیان لەکار کێشایەوە، تەنیا لە شیکاگۆدا ھەژماری کرێکارانی مانگرتوو ٤٠٫٠٠٠ کەس بوو. چەند ڕۆژ دواتر پۆلیس لە مەیدانی ھایمارکت دەستیان بە ڕەشەکوژی کرد. سەرەنجام لەو پێکدادانەدا زیاتر لە ٧ کەس کوژران، لەلایەکی دیکەوە لە ڕاگەیاندنەکانی دەوڵەتدا ڕاگەیێنرا، کە ئەفسەرێکی پۆلیس بەھۆی بۆمبی دەستی ئەنارکیستێکەوە کوژراوە.

ئەنجام

دوای ماوەیەکی زۆر لە شەڕ و تووندتیژی دواجار کۆنگرەی دامەزراندنی "ڕۆژنامەی نێونەتەوەیی" سۆشیالدێمۆکرات لە ساڵی ١٨٨٩دا بڕیاری دا ١ی ئایاری بکرێتە "ڕۆژی خەباتی کرێکارن" ساڵانەی بزووتنەوەی کرێکاری و لەو کاتەوە ئەم ڕۆژە بە کۆبوونەوەی جەماوەری و مانگرتن دەستی پێکردووە. بەڵام ھەروەھا ھەر لە دەستپێکەوە لەناو بزووتنەوەکەدا ڕەخنەش لە١ی ئایار ھەبوو لە فەرەنسە لە ساڵی ١٨٩٢دا ھەژمارێکی زۆر لە ئەنارکیستەکان ڕەخنەیان لەو کەمپەینە گرت، لەوانە سیباستیان فۆرێ، وتی "چیتر ئەمە ڕۆژێکی شۆڕشگێڕانە نییە، بەڵکو سەکۆیەکی دەستەمۆکراوە بۆ ھەڵبژاردنی دەسەلاتخوازان، تا لەڕێگەی دەنگی کرێکارانەوە بۆ پارلەمان ھەڵببژێردرێن”. ساڵی ١٨٩٣ لە کۆنگرەی یەکێتییە کرێکارییەکاندا لە فەڕەنسا لەشاری مارسێلیا جارێکی دیکە ئاراستەی خەباتکارانی ١ی ئایار وەک ڕۆژی مانگرتنی گشتی پێداگری لەسەر کرایەوە، شتێک کە زیاتر دابڕانی لە پارتی سۆشیا دێمۆکرات واوەتر بەرەوپیش برد. دواتر ساڵی ١٨٩٦ کاتێک کە ئەندامانی ئەنارکیست لە نێونەتەوەیی دووەمدا لە لەندەن لەبەر ڕەتکردنەوەی پارلەمانتاریزم دەرکران، ئەو لێکدابرانە فراوانتر بوو.

بەپێی وڵات

عێراق

ڕۆژی جیھانیی کرێکاران لە عێراق کراوەتە پشووی فەرمی و گشتی.[٥]

هەرێمی کوردستان

ڕۆژی جیھانیی کرێکاران لە هەرێمی کوردستان کراوەتە پشووی فەرمی و گشتی.[٦]

ئێران

لە ئێران ڕۆژی جیھانیی کرێکاران نەکراوەتە پشووی فەری/گشتی، بەڵام بەپێی بەندی ٦٣ لە یاسای کرێکاری لە ئێران ئەوا ئەم ڕۆژە بە پشوو بۆ کرێکاران دانراوە.[٧]

باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا

لە وڵاتانی کەمبۆدیا،[٨] تایلەند،[٩] مالیزیا،[١٠] ئیندەنووسیا، میانمار،[١١] فلیپین، ڤیەتنام و سەنگافورە ئەم ڕۆژە وەک ڕۆژی جیھانیی کرێکاران بە پشوو دانراوە.[١٢]

ڕۆژھەڵاتی ناوین

لە ئیسرائیل، ئەم ڕۆژە نەکراوەتە پشوو، بەڕۆژێکی ئاسایی کارکردن تێیدا بەردەوامە.[١٣] لە وڵاتانی لوبنان،[١٤] ئەردەن،[١٥] میسڕ،[١٦] سوریا،[١٧] فەلەستین[١٨] و بەحرەین[١٩] کراوەتە پشووی فەرمی.

باشووری ئاسیا

لە وڵاتانی ھیندستان،[٢٠] نیپاڵ،[٢١] ماڵیدیڤ،[٢٢] پاکستان،[٢٣] سریلانکا و بەنگلادیش[٢٤] ئەم ڕۆژە کراوەتە پشووی فەرمی.

سەرچاوەکان

  1. ^ «May 1 not covered by 'holiday economics'». GMA News Online. ١٤ی نیسانی ٢٠٠٨. لە ١ی ئایاری ٢٠١٢ ھێنراوە.
  2. ^ Rothman، Lily (١ی ئایاری ٢٠١٧). «The Bloody Story of How May Day Became a Holiday for Workers». Time. Time Magazine. لە ٢ی ئایاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
  3. ^ Grant، Jordan. «May Day: America's traditional, radical, complicated holiday». The National Museum of American History. لە ڕەسەنەکە لە ١ی ئایاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی ئایاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
  4. ^ Labor Day in the United States، ماڵپەڕی timeanddate ١٨ی نیسانی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ڕۆژی ١ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  5. ^ «Iraqi top officials vow to support workers on Labor Day - Xinhua | English.news.cn». xinhuanet.com. لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  6. ^ «kurdistan top officials vow to support workers on Labor Day - Xinhua | English.news.cn». xinhuanet.com. لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  7. ^ «Islamic Republic of Iran. Labour Code». ilo.org.
  8. ^ «Annual Leave Laws, Paid Vacation, Holidays Entitlement in Cambodia». Prake.org (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ١ی ئایاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی ئایاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  9. ^ «2019». bot.or.th (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ١ی ئایاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  10. ^ «Commemorating Labour Day in Malaysia». Malaya History. ١ی ئایاری ٢٠٠٨. لە ڕەسەنەکە لە ١ی ئایاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٠ ھێنراوە.
  11. ^ «Myanmar celebrates May Day» (بە ئینگلیزی). ١ی ئایاری ٢٠١٣. لە ڕەسەنەکە لە ١ی ئایاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  12. ^ «Heng Swee Keat to speak at May Day Rally». The Straits Times (بە ئینگلیزی). ٢٩ی نیسانی ٢٠١٩. لە ڕەسەنەکە لە ١ی ئایاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  13. ^ Gilad، Elon (١ی ئایاری ٢٠١٩). «The Rise and Fall of Israel's May Day». Haaretz (بە ئینگلیزی). لە ٧ی ئایاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  14. ^ «Workers march against corruption for Labor Day | News , Lebanon News | THE DAILY STAR». dailystar.com.lb. لە ڕەسەنەکە لە ١ی ئایاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  15. ^ «Jordan marks Labour Day». Jordan Times (بە ئینگلیزی). ٣٠ی نیسانی ٢٠١٨. لە ٧ی ئایاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  16. ^ «Sisi attends Labor Day celebration in Alex». sis.gov.eg (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی ئایاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی ئایاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  17. ^ al-Sabbagh، Hazem (١ی ئایاری ٢٠١٦). «International Workers' Day marked with central event at Opera House». Syrian Arab News Agency. لە ڕەسەنەکە لە ١ی ئایاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  18. ^ «In the International Labour Day, National Society for Democracy and Law (NSDL) calls for providing the unemployed category with a decent life | The National Society for Democracy and Law». لە ڕەسەنەکە لە ١ی ئایاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  19. ^ «Bahrain Bourse | Official Holidays». bahrainbourse.com. لە ڕەسەنەکە لە ١ی ئایاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  20. ^ «Holidays – Reserve Bank of India». Reserve Bank of India. ١ی ئایاری ٢٠١٤. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی ئایاری ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئایاری ٢٠١٤ ھێنراوە.
  21. ^ May Day being observed across the country. Nepal news.com (1 May 2008). It is known as Majdoor Diwas in Nepal
  22. ^ «Haveeru Online – Maldives declares Labour Day a public holiday». Haveeru.com.mv. ٢٧ی نیسانی ٢٠١١. لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی نیسانی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئایاری ٢٠١١ ھێنراوە.
  23. ^ «The Labour Day». thenews.com.pk (بە ئینگلیزی).
  24. ^ «Historic May Day being observed across the country». Dhaka Tribune. ١ی ئایاری ٢٠١٩. لە ٨ی ئایاری ٢٠١٩ ھێنراوە.