ڕێککاری کۆمەڵایەتی
ڕێککاری کۆمەڵایەتی (بە عەرەبی: ضبط اجتماعي، بە ئینگلیزی: Social control) ئەو شێواز و ڕێبازەیە کە کۆمەڵ پەیرەوی دەکات تا ئەندامانی مەڵکەچی ڕێساکانی کۆمەڵایەتی ببن و خۆیان لەگەڵ بگونجێنن. یان ئەو شێوازەیە کە کار لەسەر ڕێکخستنی قەوارەی کۆمەڵایەتی دەکات و دەیپارێزێت. بە شێوەیەکی بێ ئاگایی جێبەجێ دەکرێت بەھۆی ئەوەی لەگەڵ ئەو دۆخە ڕادێت و پەیوەندی بە پەروەردەی خێزان و فێربوونەوە ھەیە وەک چاک و چۆنی لەگەل کەسانی دەوروبەرت.
ئامانجەکانی ڕێککاری کۆمەڵایەتی
ئامانج لە ڕێککاری کۆمەڵایەتی ئاراستەکردنی ڕەفتاری تاکەکانە و ڕێککارییە. کاریگەری ھەیە لە سەر تاکەکان و کەسان و کۆمەڵان لەکاتی کار و کردەوەر ڕۆژانەی بۆ ئەوەی کە لە یاسا و دابوونەریت و بەھا ئاینییەکان و ڕەوشتە باوەکان و بنچینەکانی کارکردن و پێرەوی کۆمەلایەتی لانەدەن. ڕێکاری کۆمەڵایەتی ڕێبازێکە بەرگری لە ڕێکخراو بوون و بەردەوامی بەھا و یاسا و شوێنی پیرۆز و کەلوپەلە گشتییەکان دەکات ئاسایش و ماڵ و سامانی کۆمەڵ دەپارێزێت. ڕێبازی سزا بۆ ئەوانە دیاری دەکات ڕێ چەوت دەگرنە بەر ڕێبازی پاداشتدانەوە پەیڕەو دەکات بۆ ئەوانەی دەستورەکان جێبەجێ دەکەن.
ڕێبازەکانی ڕێککاری کۆمەڵایەتی
ئەرک و فەرمانەکانی ڕێککاری کۆمەڵایەتی
- پاراستنی ھاوسەنگی ژیانی ڕۆژانە بە شێوەیەکی ڕێک و پێک
- ھاوسەنگکردنی بونیادی کۆمەلایەتی لە میانەی ڕێکخستنی پەیوەندییەکان و دانانی بناغە و بنچینەکانی کار و کارتێککردنی نێوان کۆمەڵان و دەزگاکانی کۆمەڵایەتی وەک (خێزان، قوتابخانە، فەرمانگەی دارایی و یاسیایی، نەخۆشخانەکان، بنکەکانی تەندروستی)
- بەرگریکردن لە پەیڕەوی کۆمەڵایەتی و دەزگاکانی و یاساکانی شوێنە پیرۆزەکان و پاراستنی لەو کەسانەی کە ڕووبەرووی دەبنەوە بان ھەوڵ تیچکدانی دەدەن.
- پشتگیریکردنی ھەنگاوەکانی ھەندێک لە دەزگا کۆمەڵایەتیانەی کە لەچاو دەزگاکانی تر دواکەوتوون ترن بەتایبەت لە کاتی گۆرانکاری کۆمەڵایەتی کتوپرو خێرادا بە نمونە: لەکاتی بەرپابوونی شۆرشەمیللییەکان وەک شۆرشی فەرەنسا کە پَشتر دام و دەزگاکان ھەر لەسەر ڕێبازە کۆنەکان بەرێوەدەبران بەڵام دواتر دەوڵەت یاسایی نوێ دەرکرد بۆ ئەوەی ئەم دام و دەزگایانە لەسەر ئەم یاسانوێیانە کاربکەن بە پێچەوانەوە سزادەدرێن
- زاڵبوون بەسەر ڕەفتاری تاکە کەسان بەو شێوەیەی کە لەگەڵ بەھاو خوورەوشت و یاساکان و پیرۆزییەکان بگونجێ
- پاراستنی ژیان و شکۆمەندی ھاوڵاتیان لە ڕێگای پاراستنی ماڵ و سامانی تاکە کەسان و کۆمەڵ بەگشتی لەگەڵ پاراستنی دام و دەزگاکان و پرۆژە ھەمەجۆر و ئامێر و شێوەکانی گەیاندن لەکاری خراپەکاری و تێکدان و دزین و تاڵانکردن.
گرینگی ڕێککاری کۆمەڵایەتی
ڕێککاری کۆمەڵایەتی دەبیتە ھۆی ئەوەی
- ڕەفتاری کەساکانی ناوکۆمەڵگا ڕێکدەخات
- پەیوەندی لە نێوان دەزگاکانی ڕێکدەخات و بەیەکتریان دەگونجێنێ
- دەستەبەرکردنی ھێمنی و ئاسوودەی
- دەستەبەرکردنی بواری پێشکەوتنی زانیاری و کۆمەڵایەتی تا ببێتە مایەی خۆش و شادی کۆمەڵ
شێوازەکانی ڕێککاری کۆمەڵایەتی
الف - مەشقکردن و ڕاھاتن: بەیەکیک لە شێوازە چاکاکەن دیاری کراوە چونکە لەسەر گوشار و سزا دانەمەزراوە بەھۆی ئەوەی کۆمەڵگە لە ڕێگەی مەشقکردن و ڕاھاتنەوە ھاوڵاتیان فێری ڕێککاری کۆمەلایەتی دەکات بۆ ئەوەی بیکەن بە بەشێک لە کەسایەتی تاکەکان و لەژیانی ڕۆژانەیاندا بەکاری بھێنن ئەو ڕێگایانەی کە کۆمەڵگا بۆ کاری مەشق و ڕاھێنان پەنای بۆ دەبات
- پێگەیاندنی کۆمەڵایەتی
- فێرکردن
- پاداشت
- بیروباوەرەکان
- بڕواپێھێنان
- لاسایکردنەوە
ب- گوشار و بەرپەرچدانەوە: یەکیکی دیکەیە لە شێوەزەکان بەڵام بە ڕێگایەکی چاک و لەبار دانانرێت لەگەل ئەوەش ڕێگایەکی ھەلە نییە چونکە ڕێککاری کۆمەڵایەتی لە بنەڕەتدا پشت بە دووبنەمای سەرەکی دەبەستێ ئەویش سزا و پاداشتە، ھەرکاتێک مەشق و ڕاھێنان لەگەڵ کەسیک سودی نەبوو ڕووبەرووی سزای توند دەبێتەوە و ڕێگا نادرێ ببێتە ھۆی زیان بۆ کەسانی دیکە جۆرەکانی گوشار و بەرپەرچدانەوە:
- ڕێگای توندوتیژی: لەم جۆرە سزای جەستەی و سزا و بەندینخانە و یاخود سزای لە سێدارەدان بۆ تاوانباران دەبڕێتەوە
-رێگای نا توندوتیژی: لەم جۆرە کۆمەڵگا خۆی لە کەسی خراپەکار دەپارێزێت و سەرزەنشت دەکرێت و بە چاوێکی کەم سەیردەکرێت، لە پاداشتنەکان بێ بەش دەکرێت
سەرچاوەکان
- کتێبی سەرەتاکانی سەرەتاکانی کۆمەڵناسی لەدانانی کۆمەلێک نوسەر چاپی چواردە ٢٠١٥
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Social control»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠.