ڤلادیمیر لێنین
ڤلادیمیر لێنین | |
---|---|
بە ڕووسی: Владимир Ильич Ленин | |
لەدایکبوون | ٢٢ی نیسانی ١٨٧٠ Ulyanovsk، ڕووسیا |
مردن | ٢١ی کانوونی دووەمی ١٩٢٤ Bolshiye Gorki، ڕووسیا | (٥٣ ساڵ ژیاوە)
ناوی کاتی لەدایکبوون | Владимир Ильич Ульянов |
Patronym or matronym | Ilyich |
نازناو | dvoryanin |
ھۆی مەرگ | cerebral hemorrhage |
شوێنی ناشتن | Lenin's Mausoleum |
باوک | ئیلیا ئولیانۆڤ |
دایک | Maria Ulyanova |
خوشک و برا | Maria Ulyanova، Olga Ulyanova، ئەلێکساندەر ئولیانۆڤ، Dmitry Ulyanov، Anna Ulyanova |
ھاوسەر | نادێژدا کرۆپسکایا |
خێزان | Blank family |
زمانی زگماکی | زمانی ڕووسی |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ڕووسی، زمانی فەڕەنسی، زمانی ئینگلیزی، زمانی ئەڵمانی |
زمانی نووسین | زمانی ئەڵمانی، زمانی فەڕەنسی، زمانی ئینگلیزی، زمانی ڕووسی |
شوێنی دەستبەسەرکردن | Pre-trial detention prison |
تاوانبار بە | political activity |
سزا | Q16701550 |
پیشە | سیاسەتوان، شۆڕشگێڕانە |
بواری کار | لێنینیزم، سیاسەت، کۆمۆنیزم |
شوێنی کارکردن | زانکۆی ویلایەتی سانت پترسبۆرگ |
پەروەردە | Faculty of Law, Saint Petersburg State University، Kazan Imperial University، Simbirsk Classical Gymnasium |
شوێنی کار | سەنت پیتەرزبورگ، مۆسکۆ |
ئەندامی حیزبی | پارتی کرێکارانی سۆسیال دیموکراتی ڕووسیا، Russian Social Democratic Labour Party (bolshevik)، پارتی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤیەت |
نەژاد | |
ئایین | بێخوایی، مەسیحییەتی ئۆرتۆدۆکس |
ڕەنگی قژ | قژی ڕەش |
باری تەندرووستی | پەرکەم |
ئارەزووی سێکسی | جیاڕەگەزخوازی |
ناکۆکی | شۆڕشی ڕووسیا، شۆڕشی بۆلشێڤیکەکان، شەڕی نێوخۆییی ڕووسیا |
List of works | Vladimir Lenin bibliography |
شاکارەکان | Imperialism, the Highest Stage of Capitalism |
بزووتنەوەی ڕۆشنبیری | دژە ئیمپریالیزم، دژە سەرمایەداری، مارکسیزم، ململانێی چینایەتی |
ئەندامی | All-Union Society of Old Bolsheviks |
ئایدۆلۆژیای سیاسی | لێنینیزم |
ڕووداوە بەرچاوەکان | Nazi book burnings، Lenin's journey in a sealed train، شۆڕشی بۆلشێڤیکەکان |
خەڵاتەکان | Work order of Corasmia، honorary citizen of Kazan |
Depicted by | Metamorphoses of Lenin |
کارە کۆکراوەکان | Victoria and Albert Museum |
دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوە | مافەکانی لەبەرگرتنەوە بەسەرچوون |
Facial hair | Van Dyke beard |
Documentation files at | SAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts |
fonds | list of archives in Russia |
ڤلادیمیڕ ئیلیچ ئۆلیانۆڤ[بیرەنووس ١] (٢٢ی نیسانی ١٠ی نیسانی ١٨٧٠–٢١ی کانوونی دووەمی ١٩٢٤) کە بە ڤلادیمێر لینین[بیرەنووس ٢] ناسراوە، شۆڕشڤان، سیاسەتوان و تیۆریسازی زانستی سیاسیی کۆمۆنیستی ڕووس بوو. لێنین دامەزرێنەر و یەکەمین سەرۆکی حکوومەتی کۆماری سۆسیالیستی سۆڤیەتی ڕووسیا لە ١٩١٧ تا ١٩٢٤ و ھەروەھا یەکێتیی سۆڤیەت لە ١٩٢٢ ھەتا ١٩٢٤ بوو. بە ڕابەریی لێنین دەوڵەتی سۆسیالیستی لەلایەن حیزبی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤیەت لە ڕووسیا و دواتر لە ھەموو یەکێتیی سۆڤیەت دامەزرا. ئەو ڕێبازە مارکسیستییە کە لێنین وەکوو چەشنێک بیرۆکەی کۆمۆنیستی دامەزراندوویەتی بە لێنینیزم ناسراوە.
لێنین لە بنەماڵەیەکی تا ڕادەیەک دەوڵەمەندی چینی ناوەڕاست لە ئۆلیانۆفسک لە دایکبووە و دوابەدوای لەسێدارەدانی براکەی، ئەلێکساندر ئۆلیانۆف، لە ساڵی ١٨٨٧ بەشداری سیاسەتی سۆسیالیستیی شۆڕشگێڕانە بوو. بەدوای ئەوەی کە بەھۆی بەشداربوون لە ناڕەزایییەکانی دژ بە حکوومەتی تیزاریی ئیمپراتۆریەتیی ڕووسیا لە زانکۆی کازان دەرکرا، لە بواری یاسا وانەی خوێند و بڕوانامەی وەرگرت. لە ساڵی ١٨٩٣ چوو بۆ سەنت پیتەرزبورگ و بوو بە چالاکییەکی لەپێشی مارکسیست. لە ساڵی ١٨٩٧ بەھۆی ئاژاوەگێڕی دەستگیر کرا و بە ماوەی سێ ساڵ دوورخرا بۆ شۆشێنسکۆی و لەوێدا لەگەڵ نادێژدا کرۆپسکایا ھاوسەرگیری کرد. بەدوای کۆتایی ھاتنی دوورخستنەوەکە، چوو بۆ ئەورووپا و لەوێدا لە حیزبی مارکسیستیی سۆسیال دیموکراتی کرێکاریی ڕووسیا (RSDLP) بوو بە تیۆریسازێکی بەرجەستە. لە ساڵی ١٩٠٣ لە لق خواردنەوەیەک کە لە حیزبی سۆسیال دیموکراتی کرێکاریی ڕووسیا ڕوویدا ڕۆڵێکی سەرەکی ھەبوو کە لە ئەنجامی باڵی بۆلشێڤیک لە بەرامبەر باڵی مێنشێڤیکی ژۆلیۆس مارتۆڤ دامەزرا.
ڕاپەڕینی ساڵی ١٩١٧ و دامەزرێنەری یەکێتیی سۆڤیەتی سۆسیالیستی بوو. ھاوبەشییەکانی لە زانستی ڕامیاریدا، کە بە لێنینیزم دەیناسن، شیکردنەوە و گەشەپێدانێکە لە تیۆریای مارکسیستی بۆ وەرگرتنەوەی دەسەڵاتداری لە ئیمپڕاتۆری خاوەن زەوییەکان، لە سەردەمی ڕووسیادا. لە ساڵی ١٩٩٨، گۆڤاری تایم، لێنینی بە یەکێک لە ١٠٠ کەسایەتیی کاریگەری کۆمەڵگا لە سەدەی بیستەم دیاریکرد.
سەرەتای ژیانی
لە شاری سێمبڕسک لە ڕووسیا لە ٢٢ی ئەپڕێڵی ساڵی ١٨٧٠ز دوای تەواوکردنی قۆناغی قوتابخانە لێنین دەچێتە کۆلێژی یاسا لە شاری قازان لە ڕووسیا، دوای ئەوەی براکەی لەلایەن دەسەڵات دارانی قەیسەری ڕووسیا کە لەلایەن ئەسکەندەری سێیەم پاشای ئەوکاتی ڕووسیا لەسێدارە درا لێنین دەچێتەوە قازان پەیوەندییەکی بەھێز لەگەڵ ماڕکسییەکان دروست دەکات پاشان دەگەڕێتەوە پایتەختی ئەوکاتی ڕووسیا کە شاری سانپتیسبۆرگ بووە کتێبێک دەنووسێت لەسەر زانستی ئابوری ماڕکسی و مێژووی فیکری و جووڵەی کرێکاران لە ڕووسیا پاشان پەیوەندی لێنین لەگەڵ ماڕکسییەکان بەردەوام دەبێت تا وای لێھات لێنێن بچێتە سویسڕا و فەڕەنسا بۆ بڵاوکردنەوەی فیکری ماڕکسی.
شۆڕشی بەلشەفی لێنین
لێنین گەڕایەوە ڕووسیا و شۆڕیشی بەلشەفی ڕاگەیاند دژی شای قەیسەری نیکۆڵای سێھەم و لە ڕێکەوتی ١٦ی ئەپڕێڵی ١٩١٧ لەگەڵ کرێکاران دەسەڵاتی قەیسەری لابردو دەسەڵاتی بەلشەڤی سۆڤیەتی لەسەر بنەماکانی ماڕکس و ئەنجلس پێکھێنا لەپاش ئەم شۆڕشی بەلشەفی لێنین توژێنەوەیەکی لەسەر باری کۆمەڵایەتی و ئابوری کرد لە دەسەڵاتی کۆمۆنیستی.